Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندی پارتی سەردانی بەغدا دەکات

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی  سەردانی بەغدا بکات".

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا گوتیشی: "بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە شاندەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانیان بۆ بەغدا ئەنجامبدەن".

بڕیارە شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا کۆمەڵێک پرس لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتووگۆ بکات.

 

بڵند ئیبراھیم