Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شاندی هه‌رێم درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ به‌غدا ده‌دات

به‌غدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی7ی2023، د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: ڕۆژی سێشەممە 18ـی تەمموزی 2023، وەکو شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران درێژەمان بە کۆبونەوەکاندا، کە چەند تەوەرێکی گرنگی لە خۆگرتبوو. 

راشیده‌گه‌ێنێت: لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکاندا باس لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردوو بابەتى داهاتى نانەوتی باس كرا. هەروەها د.ئومێد سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پرسی تەمویلی پێشمەرگە و پەتڕۆدۆلار یەکێکی تر بوو لە باس و خواسی نێو کۆبوونەوەکان، شاندی هەرێم بە دوایدا سەردانی کۆمپانیای سۆمۆمان کرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردە کردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی هاتووە. هەروەها  پرسی تێچووی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم تاووتوێ کرا.  

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاندووه‌، هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا  سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان. 

له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پاشان بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێکەیدا شاندی هەرێم سەردانی  عمار صبحی خەلەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرا. بریار وایه رۆژی پێنجشەممە لێژنەی باڵای هاوبەش کۆببینەوە.