Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

برووسکەی ماتەمینی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی گەلەکەمان (جەمال شارباژێری)

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (جەمال شارباژێری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناسراوی گەلەکەمان (جەمال شارباژێری) مان بیست.

بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و تەواوی ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (جەمال شارباژێڕی) یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی قۆناغی ئەدەبیی ڕوانگە و هەروەها کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز بوو بۆ خاک و دۆزەکەی و، ڕۆڵێکی دیاری لە بزاڤی ئەدەبی و شیعری کوردیدا هەبووە.

لە خودای گەورە داواکارین سێبووریتان پێ ببەخشێت و، گیانی کۆچکردوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی 

پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ـی٧ـی٢٠٢٣