Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. سەباح سوبحی: ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز  ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە وەزارەتی نەوتی عێراق بووین و ھەواڵی خۆش ھەیە بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان،  گوتیشی: تورکیا پەشیمان بوەتەوە و بڕیارە لەگەڵ لایەنی عێراق دووبارە لەبارەی نەوتی ھەرێم کۆببنەوە.

د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمورکراتی کوردستانی راگەیاند: تورکیا دەیەوێ دووبارە لەگەڵ عێراق کۆببنەوە بە مەبەستی پێداچوونەوە بە بڕیاری ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و کەرکووک کە دەکاتە ٤٨٥ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، بەو مەبەستەی لە ڕێگەی مینای جەیھان دەست بە هەناردەکردنی بکرێتەوە، تورکیا مەبەستیەتی نەوتی ھەرێم ڕەوانەی دەرەوە بکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز گوتیشی: دوای ئەوەی تورکیا زانی حکوومەتی عێراق توانای ھەیە نەوتی ھەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکار بێنێ پەشیمانە لە بڕیاری پێشووی، بەڵام لایەنی تورکی چەند مەرجێکی ھەیە لەوانە ئەو یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە نەداتە عێراق و لەگەڵ عێراق لە سکاڵای ساڵی ٢٠١٨ پاشگەزبێتەوە.

پەیوەست بە ناردنی نەوتی ھەرێم بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق، د. سەباح سوبحی ڕوونی کردەوە:  پێشنیار کراوە لە جیاتی نەوتی بەسڕە نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی بێجی بکرێت، بۆیە گەشبینم بە دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە وەزارەتی نەوت بووین لەم بارەیەوە  ھەواڵی خۆش ھەیە.

قائید میرۆ