ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/6/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالینا ڕۆمانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پرسى بودجه‌ى گشتیى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته مایه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له لایه‌كى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕییه‌وه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكارێكى پێویست ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كاریگه‌ریى لایه‌نه سیاسییه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.