به‌غدا-KDP.info- سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە 27ی 5 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دەنگدان لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، کۆدەبێتەوە.
شەوی ڕابردوو محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کرد، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لە بارەی پرۆژەیاسای بودجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە لە دوایین کارەکانی دایە، لیژنەی دارایی ئامادەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆژەیاسای بودجە بداتە پەرلەمان.
سەبارەت بە وادەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "پەنا بە خوا رۆژی شەممە پەرلەمان دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە دەدات".