Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دوو رۆژی داهاتوودا 200 ملیار دیناری تریش دەخرێتە سەر ژمارە حیسابی ھەرێم

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی عێراق 200 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر ژمارە حیسابی ھەرێمی کوردستان.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە چوارچێوەی ئەو 400 ملیار دینارەی حکوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانەی دەکات، 200 ملیار دیناری دیکە خرایە سەر ژمارە حیسابی ھەرێمی کوردستان و لەم دوو ڕۆژە ئەوەی ماوە ئەویش دەخرێتە سەر ژمارە حیسابی بانکی ھەرێمی کوردستان".

عیسا گوتیشی: "دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق ناردنی 400 ملیار دیناری دیکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لە ھەفتەی رابردوو پەسەند کرد، رێکارەکان تەواو بوون و 200 ملیار خراوەتە سەر ژمارە حیسابی ھەرێم و 200 ملیار دینار ماوە، ئەویش لەم دوو رۆژە دەخرێتە سەر ژمارە حیسابی ھەرێمی کوردستان".

بڕیارە تا پڕۆژە یاسایی بوودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکرێت ناردنی 400 ملیار دینار لە بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت.

 

بڵند ئیبراھیم