Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى كه‌سایه‌تى و تێكۆشه‌رى دیارى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌یده‌ر فه‌یلى، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبى شیووعیى كوردستان و وه‌زیرى پێشووترى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانم پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو حه‌یده‌ر فه‌یلى، نموونه‌ى مرۆڤێكى پاكى نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى كوردستان بوو، ته‌مه‌نێكى له‌ كاروانى پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشاندا بۆ ئازادى به‌سه‌ر برد و له‌وپێناوه‌دا ساڵانێكى زۆر به‌رگه‌ى زیندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ئاواره‌یی گرت. هه‌میشه‌ ده‌یویست ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات و خۆى به‌ خزمه‌تكارى خه‌ڵك ده‌زانى. گیانى شاد و یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023