بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی
پتەوتربوونی برایەتی و تەبایی نێوان هەموو نەتەوەکان و شوێنکەوتووانی سەرجەم ئایینەکانی ناوچەکەمان.
لەو بۆنەیەدا هیوای ئاشتی و بەختەوەری و شادی بۆ هەموو خوشك و برا كریستیانەكانمان دەخوازم.
جەژنتان پیرۆز و بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مسعود بارزانی
8ی نیسانی 2023