ســەلام عەبدوڵڵا
گه‌لانی زیندووی جیهان، هه‌میشه یادی سه‌ركرده مه‌زنه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، به چاوی رێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕواننه خه‌بات و تێكۆشانیان، چونكه ئه‌وه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له مێژوویان و له مێژووی هه‌موو گه‌لانیشدا سه‌ركه‌وتن و گلان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا له‌كاتی سه‌ركه‌وتندا سه‌ركرده‌كانیان ههڵنهسهنگاندووهو به شان باڵایاندا هه‌ڵیان نه‌داوه، به‌ڵكو له كاتی گلان و سهرنهكهوتنیشدا پشتیان له‌و سه‌ركردانه و مێژووییان- كه بووه به به‌شێك له مێژووی گه‌له‌كه‌یان- نه‌كردووه، به‌ڵكو واقعیانه سه‌یری بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌و ڕووداوه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه.
فه‌رموون سه‌یرێكی مێژووی گه‌لی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن له سه‌رده‌می ناپلیۆن دا (1769- 1821) كه له زۆربه‌ی جه‌نگه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌ڕیشی دۆڕاندووه‌و ته‌نانه‌ت له كۆتاییشدا به‌دیل گیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی زیندووی فه‌ڕه‌نسا نه‌هاتن هێلێكی ڕاست و چه‌پ به‌سه‌ر تێكڕای مێژووی ناپلیۆن دا بهێنن و بیخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی مێژووییان.
ئێستاش پاش (200) ساڵ خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا به چاوی ڕێز و ته‌قدیره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی و به به‌شێكی گرنگ له مێژووی خۆیانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و شانازیشی پێوه ده‌كه‌ن.
له نزیك خۆشمانه‌وه فه‌رموون سه‌یری جه‌مال عه‌بدولناسر (1918- 1970) بكه‌ن كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری عه‌ره‌ب بوو، له جه‌نگی حوزه‌یرانی ساڵی 1967 سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی زیندوو و خاوه‌ن مێژووی میسر نه‌یهێشت عه‌بدولناسر، ئه‌گه‌رچی دوای ئه‌و جه‌نگه، ده‌یویست ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی میسڕی ڕازی نه‌بوون تا مه‌رگی له ده‌سه‌ڵاتدا حوكمڕانی كرد.
بارزانیی نه‌مر (1903-1979) كه دوێنێ یادی له دایكبوونی (120) ساڵه‌ی بوو، مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می خۆی بوو كه سه‌راپای ژیانی بۆ خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌ی ته‌رخان كرد و له شه‌ڕێكی هه‌میشه نابه‌رامبه‌ردا بوو له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردووه.
له ڕاستیدا مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی سه‌ده‌ی پێشوو په‌یوه‌سته به خه‌بات و تێكۆشانی بهارزانیی نه‌مر، و به هه‌موو هه‌وراز و نشێوهكانیهوه ده‌بێ رووداوه‌كانی مێژوو به ویژدانه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، گه‌له‌كه‌مان هه‌مووی به چاوی ڕێز و پێزانینه‌وه له‌و مێژوویه و ئه‌و كه‌سایه‌تییه مه‌زنه بڕوانێ، كه به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له هه‌ندێ شوێن ئه‌و ڕێز و ته‌قدیره نانوێنرێت كه سته‌مه له مێژووی هه‌مووان.
فه‌رموون -به‌داخه‌وه- له هه‌ندێك شوێن ململانێی كوێرانه گه‌یشتۆته ئاستێك كه وێنه‌یه‌كی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه نابینرێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و مێژووه پڕشنگداره‌ی خه‌بات و تێكۆشانی بارزانیی نه‌مر به‌وانه چه‌واشه ناكرێ و ته‌نیا خۆیانی پێ له‌كه‌دار ده‌بن.
به‌رز و پیرۆز بێت یادی (120) ساڵه‌ی بارزانیی نه‌مر.