ھەولێر-KDP.info- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاشکرایکرد، پلانی وەزارەتەکەی ئامادەکراوە بۆ ئەمساڵ و دەشڵێ، دەیان پڕۆژەی ستراتیژی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن و چاوەڕێی پەسەندکردنی پڕۆژەکانین.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن، چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەو پڕۆژانەی وەزارەتین دوای پەسەندکردنیان ڕایدەگەیەنین، کە بەدەیان پڕۆژەمان لەبەردەستن وەک ژمارە، بەشێکیان پڕۆژەی نوێن و بەشێکی دیکەیان پڕۆژە بەردەوامەکانن".
وەزیری ئاوەدانکردنەوە گوتی: "ئەو پڕۆژانەی پێشتر بەھۆی قەیرانی دارایی ڕاگیرابوون ئەوانیش خراونەتە نێو پلانی وەزارەت و لەگەڵ پڕۆژە نوێیەکان دەست بەجێبەجێکردنیان دەکرێت".
قائید میرۆ