هەولێر-KDP.info- محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. گوتیشی، "به زووترین كات به‌های دینار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئاستی جاران".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕیاری حكوومه‌تی عێراق نه‌بووه."
ناوبراو راشیگه‌یاند، ئێستا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به زووترین كات به‌های دینار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئاستی جاران".
سوودانی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی قسه‌یكرد و روونیكرده‌وه، له زۆر سێكته‌ردا چاكسازییان ئه‌نجامداوه و له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. گوتیشی، "خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت كار بۆ باشتكردنی بژێوی ژیانیان بكرێت".
ڕامان وریا