Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە میدیاکار (یاسین سێکانی) دەکات

ھەڤاڵ و میدیاکاری بەڕێز (یاسین سێکانی)

بەخەمگینییەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (زولەیخا محەمەد عەلی)مان پێگەیشت.

ھاوبەشی خەمتانین و، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.


انا للە وانا الیە راجعون

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ـی ١ـی ٢٠٢٣