Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"لە ناحیەی فەیدیە ١٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان جێبەجێ دەکرێن"

فەیدیە-KDP.info- لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ناحیەی فەیدیە چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان خراونەتە واری جێبەجێکردن و سەرۆکی شارەوانیی ناحیەکەش دەڵێ، فەیدیە ناوچەیەکی پیشەسازییە و دەیان کارگەی لێ کراوەتەوە.

باوەڕ سەکڤان، سەرۆکی شارەوانیی فەیدیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری شارەوانیی فەیدیە ١٥ پڕۆژەی وەبەرھێنان و بازرگانی کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن، لەوانەش پڕۆژەی پیشەسازیی کارگەی ئارد و چەندین کارگەی دیکە لە بوارەکانی کارتوون و سلیفۆن و دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و دروستکردنی نەخۆشخانەی ئەھلی لە سەنتەری فەیدیە.''

سەرۆکی شارەوانیی فەیدیە دەڵێت: "بەھۆی ئەوەی ناحیەی فەیدیە زیاتر بە ناوچەیەکی پیشەسازی ناسراوە، دەیان کارگەی جۆراوجۆر لەو سنوورە کراونەتەوە و ھەلی کاری بۆ ھاووڵاتییان ڕەخساندووە.''

باوەرڕ سەکڤان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەردەوام پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی فەیدیە جێبەجێ دەکەین لەسەر بودجەی ھەردوو پارێزگای دھۆک و نەینەوا، لەوانەش دروستکردنی شەقام و قوتابخانە و ئاو و ئاوەڕۆ، نوێترین گوژمەی پارەش بڕی چوار ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی فەیدیە تەرخان کراوە.''

قائید میرۆ