Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چین وتوێژە جیاوازەکان: پارتی خاوەن دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانییە

هەولێر_KDP.info_ چینوتوێژە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان لە یادی 16ی ئابدا باس لەوە دەکەن کە شانازی بە پارتی  دیموکراتی کوردستان دەکەن ، تاکە حیزبە هەمیشە داکۆکی لەپرسە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان دەکات و پارێزەری مافەکانی گەلی کوردە، بۆیە ئەو یادە مەزنە، ھەروەھا ئومێدی زۆرمان بەپارتی هەیە بگەینە سەرجەم مافەکان ، چونکە جگە لەپارتی هیچ لایەنێکی دیکە ئەستەمە بتوانی مافەکانی کورد بەدەستبێنێت.


ئیبراهیم ئەحمەد ، کاسپکار ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  گوتی، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بە پارتەکەی خۆمان دەکەین کە جێگەی شانازیە و مێژوویەکی پاکی هەیە و ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوون لەسایەی پارتی و بارزانییە، بۆیە پارتی هەمیشە داکۆکی لە مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی کورد کردووە و ئەو مافانەی ماویشن گومانمان نییە لەسەر دەستی پارتی بەدەست دێن.


لای خۆشیەوە ، شەمال حەیدەر دوکاندار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد دامەزراوە و خەباتی و قوربانی زۆریشی لەپێناو مافی گەلی کورد داوە و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون لەسایەی پارتییە و ئێستا هەرێم بەهۆی ئەو مافانە بۆتە خاوەن قەوارەی سەربەخۆی خۆی وبێ گومان لەخەباتیش بەردەوام دەبێت تا سەربەخۆیی کوردستان.


هاوڵاتیەکی دیکە بەناوی نادیە شوان ،کە فەرمانبەرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ئەوەی ئێمە دەبینین خەبات دەکات وبەدوای مافی کوردە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پارتی جێگەی شانازیە وئێمە هەر پارتی دەبین، چونکە پارتی داکۆکی لە مافەکانی ئێمە دەکات وخۆی بەخاوەنی هەموو گەلی کورد دەزانێت، وتەنیا پارتیش دەتوانی پارێزگاری لە مافەکانی کورد بکات و مافەکانی کوردیش تا سەربەخۆیی لەسەردەستی پارتی بە دەست دێن.
بڵند ئیبراهیم