Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. سامان بەرزنجی: ڕەشنووسی پڕۆژەی بیمەی تەندروستی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

هەولێر –KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتاییی ھاتووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''یەکێک لە پلانەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کەرتی تەندروستیدا، دروستکردنی بیمەی تەندروستییە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی لە وەزارەت کۆتاییی ھاتووە و دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.''

د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ''لە ئایندەیەکی نزیکدا وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەیاسای بیمەی تەندروستی بۆ پەسەندکردن ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکات، پڕۆژەکە سوودی زۆری بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە دەبێتە یاسا و دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.''

 

قائید میرۆ