Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

قایمقامی پیرمام: پێچەکانی پیرمام دەکرێتە پارکێکی نیشتیمانی

پیرمام-KDP.info- بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە لە سنووری قەزای پیرمام جێبەجێ بکرێن و قایمقامی پیرمامیش دەڵێ، بڕیارە پێچەکانی پیرمام بکرێتە پارکێکی نیشتیمانی گەورە و بەمەبەستی گەشتوگوزار بەکاربێت.

 

حامید محەمە، قایمقامی پیرمام بە وەکالەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای پیرمام جێبەجێ بکرێن و لەوانەش دروستکردنی دوو پارک لە سەنتەری شارۆچکەی پیرمام، یەکێک لەو پارکانە زەوی بۆ تەرخانکراوە لە بەرامبەر بانکی پیرمام".

 

قایمقامی پیرمام بە وەکالەت گوتیشی: "بڕیارمانداوە پێچەکانی پیرمام بە دیوی کۆڕێ بکرێتە پارکێکی نیشتیمانی گەورە، چونکە پێچەکانی پیرمام نزیکەی شەش ھەزار داری تێدایە و لە ڕێگەی وەبەرھێنەرەوە دەکرێتە پارکێکی نیشتیمانی و جگە لە خەڵکی پیرمام و کۆڕێ و ئارماوە دەبێتە پارکێکی نیشتیمانی بۆ ھەموو ھواوڵاتیان سوودی دەبێت".

 

قائید میرۆ