Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شەش پڕۆژەی دیکە لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێن

زاخۆ -KDP.info- بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای زاخۆ جێبەجێ بکرێن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، پڕۆژەکان بەسەر ناحیەکانی زاخۆدا دابەش کراون.

دڵشێر عەبدولستار، قایمقامی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای خەرجکردنی پەنجا ملیار دینار بۆ قەزای زاخۆ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، هەندێ پڕۆژەی دیکەش هەن پێداویستیی خەڵکی دەڤەری زاخۆن و ئێمە پلانمان هەیە ئەو پڕۆژانەش بۆ زاخۆ زیاد بکرێن، لەبەر ئەوە، بڕیارە شەش پڕۆژەی دیکەش لە زاخۆ جێبەجێ بکرێن."

دڵشێر عەبدولستار گوتیشی: "ئەو شەش پڕۆژە نوێیە لە بوارە جیاوازەکانن و بەسەر ناحیەکانی قەزای زاخۆدا دابەش کراون، کە بە گوژمەی یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکانیش زاخۆ دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانییەوە."

قائید میرو