باعەدرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی پاریزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە، ١٠ملیار بۆ ڕێگاکانی دهۆک تەرخان بکات، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پرۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەکرێن.
ئەندازیار، مەعسووم ئیبراهیم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە باعەدرێ پرۆژەی ئۆڤەرپاس وەستێنرابوو، ئێستا جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتیانەوە."
گوتیشی: ''ئێستا ڕێگای نێودەوڵەتیی باعەدرێ- بەدرێکی نۆژەن دەکرێتەوە، هەرچەندە ئەو ڕێگایە سەر بە پاڕیزگای مووسڵە، بەڵام چەندین جار داوامان لە حکوومەتی خۆجیی مووسڵ کردووە، نۆژەنی ناکەنەوە، ئێستا حکوومەتی هەڕێم نۆژەنی دەکاتەوە."
کـاروان بــاعەدری