ههولێر-KDP.info- پارتی و یهكێتی، له پێناو دەربازکردنی وڵات لە تەنگژە سیاسیەکەی، ڕاگهیاندنی هاوپەیمانیی (سائرون، فەتح) به ههنگاوێكی ئهرێنی وهسف دهكهن و، له ڕاگهیێندراوی هاوبهشیاندا، مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی، جهخت دهكهنهوه كه هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بە زووترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان پێک دێنن.
دهقی ڕاگهیێندراوهكه:
بۆچونی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەربارەی هاوپەیمانیی سیاسیی نوێ لە عێراقدا
لەو دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەی عێراق و کوردستاندا، سیاسەتی نەخوازراو، پرۆسەی هەڵبژاردند و چارەسەرکردنی کێشەکانی خستە ناو گێژاوێکی ترسناک.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆمان و گەلی کوردستانمان، لە مەترسی ئەو کێشانە، لە کوردستان و عێراق، دورخستەوە و هەوڵێکی زۆریشماندا، بەردەوام بەشێک بین لە چارەسەر، بەپێی دەستوور و رێسا و یاساکانی هەڵبژاردن. لەم پێناوەشدا، وەفدی هاوبەشی هەردوولا بە راوێژ لەگەڵ یەک، سەردانی تەواوی لایەنە سیاسیەکانی عێراقمان کرد و هەڵوێستی خۆمان پێڕاگەیاندن.
ئەم شەو بەهیمەتی دڵسۆزان و بۆ دەربازکردنی وڵات، لە تەنگژە سیاسیەکەی هەوڵێک بۆ هاوپەیمانی (سائرون، فەتح) راگەیەندرا.
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی دەزانین و پێمان وایە، سەرەتای نەخشە رێگایەکی سیاسی هاوپەیمانی باشە، لە پێناوی دەبازبوون لەم بنبەستە سیاسیە.
پێگومان، یەکێتی و پارتی، هەڵوێستی هاوبەشیان گەڵاڵە دەکەن و بەزوترین کات وەفدی هاوبەش بۆ دانوستان، پێکدێنن.
لەهەمان کاتدا، ئومێدەوارین، سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقیەکان، خاڵە هاوبەشەکان بەسەر خاڵە ناکۆکەکاندا زاڵ بکەین و پێکەوە بەرپرسیاریەتی حکومەتێکی سازاوی نیشتمانی، بۆ راپەڕاندنی ئەرکە هاوبەشەکان، پێک بهێنین و یەک ریزی نیشتمانی بپارێزین.
مەکتەبی سیاسی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان
۱۲/٦/۲٠۱۸