Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نووسینگەی گوتەبێژی فەرمیی پارتی هەواڵێکی ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم رەت دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info-  نووسینگەی  (مەحموود محەمەد) گوتەبێژی فەرمیی و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتیی هەواڵێكی ماڵپەڕی (بغداد الیوم) بە ناڕاست و بێبنەما وەسف دەكات و رایدەگەیەنێ کە (مەحموود محەمەد) هیچ لێدوانێکی بۆ ئەو ماڵپەڕە نەداوە.


دەقی راگەیاندراوەکە:

ئەمڕۆ سێشەممە31/10/2017 ماڵپەری(بغداد الیوم) لێدوانێكی بەناوی بەڕێز (مەحموود محەمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەندێ پرسی هەنووكەیی و پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، ئێمە لەكاتێكدا ئەو لێدوانەی ماڵپەڕی ناوبراو سەرلەبەری رەتدەكەینەوە راشیدەگەیەنین ئەو هەواڵ و لێدوانە بێبنەماو هەڵبەستراوە و دوورە لەراستی و بەڕێزیان هیچ لێدوانێكی لەو بارەوە بۆ ئەو ماڵپەڕە نەداوە، هاوكات دووپاتی دەكەینەوە، كە پێویستە ماڵپەڕی ناوبراو و سەرجەم دامودەزگاكانی میدیایی بەهەموو جۆروشێوەكانیانەوە رەچاوی ئیتیكی رۆژنامەوانی و مۆراڵی كاری رۆژنامەنووسی بكەن، ئەگینا مسداقیەتی پیشەوەری و راستگۆییان بەتەواوەتی لەدەست دەدەن، هیوادارین لەمەودوا ئەو جۆرە هەواڵ ولێدوانە ناڕاست و هەڵەبستراوانە دووبارە نەبنەوە.

شایانی وەبیرهێنانەیەوە هەمان ماڵپەڕ، رۆژی 12/9/2017 بەهەمان شێوە لێدوانێكی هەڵبەستراو و ناڕاستی بەناوی بەڕێز (مەحموود محەمەد) گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردبۆوەو هەر ئەو كاتیش رەتکرایەوە. 

نووسینگەی هەڤاڵ (مەحموود محەمەد)
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی
کوردستان

31ی10ی2017