دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێكی زۆری دەرمان پێشكەشی كەرتی تەندروستی دەكات
3/13/2025 5:00:35 PM
ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کۆمەکی مرۆیی و تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەکو ھەماھەنگکار لەنێوان ڕێکخراوی کۆڵەک و وەزارەتی تەندروستی توانیی بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەشی تەندروستیی ھەولێر بکات.
لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوە جێبەجێ بکرێت
3/13/2025 4:10:18 PM
بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێ، ئێمە کاری خۆمان تەواوکردووە و ڕاپۆرتی خۆشمان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق ، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت حکوومەتی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان جێبەجێ بکات و کۆتایی بەو کێشەی لە کەرکووک ھەیە بێت.
بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی (قەیس قەرەداغی) دەکات
3/13/2025 1:44:42 PM
ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
بههینامهک ژ سهرۆکێ ههرێما کوردستانێ
3/13/2025 1:04:36 PM
ههولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەى کۆچی دوایی برای بههزاد سلێمان سڤۆ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
سەرۆکی زانایان بۆ KDP: خۆشویستنی خاک و نیشتیمان لە ئایینەوە سەری ھەڵداوە
3/13/2025 12:12:54 PM
ھەولێر-KDP.info- کاتێک لەسەر دەستی بارزانیی نەمر یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان دامەزرا، ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو، ئایینپەروەری و کوردپەروەری ببنە دوو دیوی ھەمان ئامانجی تاکی کورد و ئەمەش بووە ڕێباز لەناو مامۆستایانی ئایینی کوردستاندا و تا ئێستاش شوێنکەوتەی ئەو ڕێبازەن، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەپاڵ ئەرکە ڕوحی و ئایینیەکاندا، وا بکەین خاک و نیشتیمانی خۆمان خۆشبوێت، چونکە خۆشەویستیی خاک و نیشتیمان، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بناغەکەی سەری ھەڵداوە.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
3/12/2025 11:57:28 PM
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی یانەی دھۆک بەسەر یانەی ئیتفاقی سعوودی پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و دەستخۆشی لە سەرۆک و وەرزشوانان و ھەوادارانی یانەی دھۆک دەکات.
شاندی پارتی و یەكێتی به ئیجابی باسی پێكهێنانی كابینەی دەیەم دهكهن
3/12/2025 9:32:43 PM
ههولێر-KDP.info- عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی (مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - راپەرین)ی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لەبەردەم پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێگر نییە و بەمنزیكانە حكوومەت پێكدێت.
ناوهرۆكی كۆبوونهوهی شاندی پارتی و بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی چین
3/12/2025 8:51:33 PM
پەکین-KDP.info- لە درێژەی سەردانی فەرمی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ وڵاتی چین، لە پەکینی پایتەخت کۆبوونەوەیەکی ورد و چڕیان لەگەڵ د. جین شین بریکاری وەزیری کاروباری دەرەوە ئهنجامدا.
دکتۆر مەردان خدر: ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی دەروازەی ڕاپەڕینی بادینانن
3/12/2025 4:41:03 PM
ھەولێر - KDPP.info - بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئاکرێ و بەردەڕەش کلیلی دەروازەی ڕاپەڕینی بادینانن، ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆ بەرھەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ن، لە م یادەدا ھیواخوازین کاروانی ئاوەدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بەردەوام بێت."
د. بەشیر حەداد: پێویستە وا لە خەڵک بکەین نیشتمانی خۆی خۆش بوێت
3/12/2025 4:30:34 PM
ھەولێر -KDP.info- گوتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی جەلیل خەیات لە ھەولێر دەڵێت "پێویستە مامۆستایانی ئاینی خەڵکی ھۆشیار بکەنەوە، ئاین تەنیا نوێژ و ڕۆژی نییە، پێویستە وا لە خەڵک بکەین وڵاتی خۆی خۆش بوێت و بەرگری لێ بکات، ئەوەش بەشێکە لە ئاینی ئیسلام."