بەغدا-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسیى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و یاسا پێویسته‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵیان به پێویست زانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه و پێكه‌وه گرێدراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ مسۆگه‌ریى ماف و به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى له وڵات و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان.
دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.