بەغدا-KDP.info- له به‌رده‌وامیى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منیى عێراق و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى له ئه‌نجامى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه، تاوتوو كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منیدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى هاریكاریى هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌رك و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساییشى نه‌ته‌وه‌یى و تیمه‌كه‌ى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگیریدا ئەنجامی دەدەن، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لئه‌عره‌جى دووپاتى كرده‌وه كه ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه و ستایشى ڕۆڵى نیشتمانییانه‌ى بەڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد له لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.