بەغدا-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، بیروڕیان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سوودوه‌رگرتنى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان له ده‌رفه‌ت و تواناكانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق كرد و جه‌ختیان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌کان و ڕۆڵی ئه‌رێنیی به‌ڕێز دادوه‌ر د. فائق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵات‌دا ده‌ربڕی و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاراستنی مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.