Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 MAY 2024 22:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا گەیشتە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، وێڕای سوپاسكردنى ستافی کارەبا، داوای لێ کردن تا چارەسەری شوێنەواری هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ دەکرێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، ئەو 1600 مێگاوات کارەبایەی كه‌ لەبەردەست دایە و لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەی جگە لە غاز بەرهەم دێت، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی پشکی پارێزگه‌كان دابەش بکرێت و کۆنترۆڵی لۆدی شارەکان بکرێت.

وەزیری کارەبا هه‌روه‌ها سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری چوار شەهیدەکەی هێرشە درۆنییەکە كرد، و داوای لە تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كاره‌با و سامانه‌ سروشتییه‌كان کرد، لە ڕێگەی ئەو وێستگانەی دیکە لە دوکان و دەربەندیخان و خەباتی هەڵمی و دێرەلۆک و باعەدرێ و وێستگەکانی دیکە کە جگە لە غاز لە ڕێگەی سەرچاوەی دیکەوە کار دەکەن، بە باشترین شێوە ئیش پێ بکرێن و دادپەروەرانە دابەشی سەر پارێزگه‌کان بکرێن.




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات

TUESDAY, 14 MAY 2024 21:05:13

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

مەکتەبی سیاسی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) دەکات

TUESDAY, 14 MAY 2024 21:05:04

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی (سەلام عەبدوڵڵا) سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات دەکات.

 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق ده‌كات

TUESDAY, 14 MAY 2024 19:05:07

بەغدا-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق، ستایشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتدا كرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دادگه‌ى‌ باڵاى فیدراڵى چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن

TUESDAY, 14 MAY 2024 19:05:48

ھەولێر-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا سه‌ردانى به‌ڕێز دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵى كرد.

 
نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس سه‌لام عه‌بدوڵڵا ده‌كات

TUESDAY, 14 MAY 2024 19:05:33

ھەولێر-KDP.info-  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز سه‌لام عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى هاوسه‌رى. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact