بەغدا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و، بڕیارە له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شداری بکات، لەو بارەیەوە په‌رله‌مانتارێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاری لەبارەی ئەو بابەتە گرینگانە ده‌خاته‌ڕوو کە سەرۆکی ھەرێم لە بەغدا تاوتووی دەکات.
د.ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دەڵێت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێت".
ھاوکات، سه‌گڤان سندی په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دەڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت چه‌ند پرسێك باس ده‌كرێت له‌وانه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پارتی پێی وایه ئه‌م پرسه ده‌بێت كۆده‌نگی نێوماڵی سوونه‌ی له‌سه‌ر بێت و پارتی فه‌رزكردن له‌و باره‌وه قبووڵ ناكات له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی و زۆرینه‌ی سوونه‌كانه، هه‌روه‌ها پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و بابه‌تی هه‌ژماری من و ته‌وتینیش باس ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بابه‌تی به ئامانج گرتنی کێڵگەی کۆرمۆر.
لای خۆیشیەوە، د.ڤیان سه‌بری، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن له كوردستان چۆن ده‌بێت راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ناكرێت، ده‌بێت داواكاری پارتی له‌به‌رچاو بگیرێت.