Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 10 MAY 2024 19:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەڵاح بەدرەدین بۆ KDP: ناوی کوردستان نەماوە و بۆته‌ باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
| KDP.info


ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سەڵاح بەدرەدین، سیاسەتمەداری دیاری کورد دەڵێ، ئەوەی لەم سەد ساڵییەدا کورد دەستکەوتی ھەبووبێ ئەویش ھەرێمی کوردستانە بۆ کوردان، ئێستا لەھەر چوارپارچەی کوردستان ئەم پرسانە جێگایی ھەڵوەستەن و باسدەکرێن و زۆر گرنگن و دەبێت کورد خۆیان ئامادە بکەن بۆ گۆڕانکارییەکان.  

سەڵاح بەدرەدین، لە ھەڤپەیڤینێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا گوتی: "ئەوەی لەم سەد ساڵەدا کورد دەستکەوتی ھەبووبێ ھەرێمی کوردستانە بۆ کوردان ئەویش لە چوارچێوەی فیدڕاڵیەتی عێراقدا، بەڵام کورد سەرەڕای ئاستەنگییەکان پێشدەکەوێت و ئەویش زۆر گوشار لە کورد دەکەن و ھەندێک ھێز لە بەغدا ھەن بە عەقڵییەتی شۆڤێنی و بەعسی و مەزھەبی و ڕەگەزپەرستی کاردەکەن، ئێستا باری ھەرێمی کوردستان زۆر قورسە، دەبێت یەکڕیزی کورد لە کوردستان بەھێزتربێت و دەبێت ھەموو کوردان پشتیوانی کوردستان بن و ھەرێمی کوردستان ھیوای ھەموو کوردیکی وڵاتپارێزە، چونکە ئەگەر زیان به‌ ھەرێمی کوردستان بگات ئەوا زیانه‌ بۆ ھەموو پارچەکانی دیکەش، ئێستا کورد لە بەرانبەر زۆر تەحەددیاتە بۆ ئەوەی کێشەی کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا چارەسەر ببێت".

نابراو ئاماژەیشیدا: "ئێستا دیبلۆماسیەتی جیھان دێتە کوردستان و ھاتنی ئەردۆغان بۆ کوردستان بە سەرکەوتنێکی گەورە دەبینم و نیوەی کورد لە تورکیان و ھاتنی بۆ کوردستان سەرکەوتنی دیبلۆماسیەتی کوردستانە، ھەرچەندە ئێستا وڵاتان لەسەر بەرژەوەندییەکان کار دەکەن و پڕۆژەی ستراتیژی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھەیە ئەویش له‌ نێوانی عێراق و تورکیا و ئیمارات و قەتەرە، ئەم پڕۆژە نەوتە سوودی دەبێت بۆ ھەموو وڵاتان، کوردستانیش جێگای خۆی دەگرێت، چونکە کوردستان خاوەن نەوتەو ژمارەیەکی گرنگە لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا".

سەڵاح بەدرەدین ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستا ھەرێمی کوردستان نموونەیەکە بۆ کوردان و دەبێتە پشتیوانی بۆ ھەموو لایەنەکانی پارچەکانی دیکە ئەگەر ھەموومان پشتیوانیبین".

ھاوکات ئەوەشی گوت: "ئێستا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە و زیاتر لە ٧٠٪ کۆچبەر بوونە و لە دەرەوەن، ئەویش لەبەر سیاسەتی ڕژێمی سوریا و دواتر ھاتنی ئەو ھێزانەی پەکەکە و ھەر کەسێک لەگەڵ پەکەکە نەبێت ئەوا دوژمنیەتی، خاڵی دیکە ئەوەیە کە پەیوەندییە خراپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا ئەمەش ھۆکارێکە بۆ زیاتر کۆچبەربوونی خەڵک".

ئەو سیاسەتمەدارە ئەوەشی خستەڕوو: "زیاتر لە ١٠٠ لایەنی سیاسی کوردی درووستبوون و تەڤگەری سیاسیی لە ڕۆژئاوا بوونی نەماوە و دابەشبوون بە سەر دوو بەرەدا، ئەمانەش لە خزمەتی گەلی کورد دا کار ناکەن، دەبێت ئەم سیاسەتە بگۆڕدرێت و یەکگرتووبن، ھەروەھا کۆنگرەیەکی گەورەی کورد لە سوریا بکرێت و سەربەخۆکان پشکداری تێدا بکەن، چونکە زیاتر لە ٨٠٪ی کورد لەم پارچەیە سەربەخۆن و پێویستە پڕۆگرام و پڕۆژەیەکی نوێ ھەبێت بۆ ئەم پارچەیە".

سەڵاح بەدرەدین گوتیشی: "دەبێت کوردستانی سوریا خۆیان خاوەنی خۆیان بن، چ ئیشی قەندیل بە قامشلۆیە! دەبێت ئەوان خۆیان بە دووربگرن و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ خۆیان کار بکەن و سیاسەتی دەرەوە لەسەر خۆیان قبووڵ نەکەن، ھەروەھا پێویستە سیاسەتی تایبەتی خۆمان ھەبێت جگە لە ھاوکاری و برایەتی سیاسەتی دەرەوە قبووڵ نەکەین".

ھاوکات سەڵاح بەدرەدین داواییەک ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکات و دەڵێت: "وەک چۆن جەنابت پێشووتر بۆ ھاوکاری و پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان بووی و ڕێککەوتنتان کرد بۆ بەرژەوەندی کوردانی ڕۆژئاوا،  ھیوادارم بەردەوامبی و دەشزانین بەردەوامیشی بەڵام ئەمجارەش لە ڕێگەی گێڕانی کۆنگرەیەکی نەتەوەی بۆ کوردانی سووریا بە ئامادەبوونی ھەموو سیاسەتمەدارانی کورد بە سەربەخۆکانیشەوە، ھیوادارین ئەم کۆنگرەیە بگێڕدرێت، چونکە ئەم پارچەیە لە ژێر ھەڕەشەیەکی گەورە دایە و ئێستا ناوی کوردستان لە سووریا نەماوە و کردوویانە بە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا".

 

کاروان باعەدری




دوایین هەواڵەکان

خورماڵییەکان بۆ KDP: سوپاسی سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەت دەکەین

FRIDAY, 10 MAY 2024 15:05:33

خورماڵ-KDP.info- هاووڵاتیانى خورماڵ خۆشحاڵن بە واژۆکردنى مەڕسوومى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هێنانەکایەى بەقەزابوونى لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە، داواکاریشن حکوومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەى گرنگ بۆ بووژانەوەى زیاترى قەزاکەیان جێبەجێ بکات.

 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پێشه‌نگ بووە

FRIDAY, 10 MAY 2024 11:05:51

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا له‌ سه‌دا 75ـی پێشمه‌رگه‌ كارتی بانكی هه‌ژماری منیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

 
دكتۆر سالار عوسمان: (پایانیانی) چارەگە سەدەیەکی بۆ ئەم پڕۆژە مەزنە تەرخانکرد

THURSDAY, 09 MAY 2024 21:05:28

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی 8ـی 5ـی 2024 بەئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و کەسایەتی حزبی، حکوومی، ڕۆشنبیران، نووسەر و ئەکادمیست، ڵێکوڵەران و میدیاکاران، مەراسیمی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان شاکارێک لە مێژووی فەرهەنگنووسی کوردیدا” بەڕێوەچوو.

 
دیبلۆماسیەت لەناو فەرھەنگی کوردیدا ھەمیشە بەر لەجەنگ بووە

THURSDAY, 09 MAY 2024 19:05:17

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

 
ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکرێت

THURSDAY, 09 MAY 2024 19:05:24

ھەولێر -KDP.info- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، هەموو فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەی ڕاسپاردووە پەلە لە پرۆسەی زانینی ژمارەی مەزەندكراوی فەرمانبەران بكەن و تا هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرت بنێرن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact