ھەولێر-KDP.info-نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه 2024/3/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسیان له هه‌ستیاریى دۆخه‌كه و پێویستیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكییه‌كانى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
بەپەلە..سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا
|