Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 APR 2024 07:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکەمین مانیڤێستی هەڵبژاردن و دەریچەیەک بۆ گرفتەکانی ئێستا
| KDP.info


بەشی سێیەم 

عێراق لە ڕاستەڕێ لایداوە !...

سالار عوسمان 

لە بەشێکی تری گوتارەکەی سەرۆک بارزانی ـ دا، کە بەر لە سی و سێ ساڵ پێشکەشی کردووە، باس لەو چەمکانە دەکات: ( دەوڵەتی قانوون، هەڵبژاردنێکی ئازاد، سەرانسەریی کوردستان)، کە هەر سێ چەمکەکە مانا و دەلالەتی سیاسیی قووڵیان هەیە، تایبەت بۆ ئەو سات، پوختترین مانا ئەوەیە، کە بارزانی دەیەوێت کۆتایی بە زەمەنی شۆڕشگێڕیی بێت و قانوون حاکم بێت، ئەمەش بە هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام چ جۆرە هەڵبژاردنێک، هەڵبژاردنێکی ئازاد، لەکوێ؟.. لە سەرانسەریی کوردستان.

ئێستاش هەر هەمان ئەم چەمکانە چارەسەرن، ئێستاش هەر هەمان ئەم ڕوانگە و تێگەیشتنە دەکرێ ببن بەنەخشە ڕێگا، چونکە:

ـ ئەوەی بەغدا دەیکات، تایبەت دادگەی بەناو فیدراڵی، پێنانە لە قانوونەکانی هەرێمی کوردستان، کە بە دەنگی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانیش بە دەنگی گەل هاتۆتە ئاراوە، دیسان ئەوەی بەغدا دەیکات پێنانە لە دەستووری هەمیشەیی عێراق، ئەو دەستوورەی بە هەوڵ و تێگەیشتنی هەمووان نووسراوە، کەچی ئێستا کەمینەیەک پێشێلی دەکەن، کە دیارە دەستووریش دایکی قانوونەکانە، بەڵێ ئەوەی ئێستا دەرهەق بە هەرێمی کوردستان دەکرێ  پێنان و پێشێلکردنی قانوونەکانی هەرێم و بەغدایە، کە بۆتە هۆکاری خوڵقاندنی ئەو گرفتانەی ئێستا، کەواتە پێچەوانەکەشی ڕاستە، کە قانوون چارەسەرە، بەڵام کام  قانوون، قانوونێک گەل داڕێژەری بێت نەک نوخبەیەکی حاکمی سیاسیی ڕقنی تەرەفگیر و بچووکبین.

ـ  هەڵبژاردنی پاک، ئەمەشیان هەر ئەو داوا ڕەوا و دیموکراسیەیە، کە بارزانی ئەوکات داوای کردووە و، بۆ ئێستا و سبەیش هەر داوایەکی ڕەوا و بگرە چارەسەریشە، بەڵام هەڵبژاردنێکی پاک، بێ دەستێوەردان، بێ هەیمەنە و،  هەڵقوڵاوی نێو ئیرادە و دەنگی گەل بێت.

ــ سەبارەت بە چەمکی سەرانسەریی کوردستانیش، ڕێک یەکێ لە گرفتەکانی ئەم عێراق و هەرێمی کوردستانە بریتییە لە نەخۆشیی ناوچەگەریی، کە گورزی گەورەی لە هەمووان داوە، تەنانەت لەوانەش کە دژی ناوچەگەریین.

بارزانی ئەوکات وردبین و دووربینانە و، ئێستایش لە دیدارەکەی ڕۆژی 20 ی ئەم مانگەی لەگەڵ باڵێۆزی ئەمەریکا هەر بە هەمان وردبینی و دووربینییەوە دەیەوێت پێمان بڵێت: (عێراق لە ڕاستەڕێ لایداوە)، هەقە لێرە ئەوەش بیر خۆمان بێنینەوە، کە پێشتریش چەندین جار بارزانی ئەو هۆشدارییەی داوەتە هەمووان، کە بەڵێ دەسەڵاتدارە دەستڕۆیشتووەکانی عێراق دەیانەوێ عێراقی نوێ، کە لەسەر بنەمای تەوافوق و تەوازن و شەراکەت دامەزراوە بکەن بە عێراقی ناتەوافوق و ناتەوازن و ناشەراکەت و، ڕاستیش دەرچوو، ئێستا عێراق لە دۆڵێکی خراپدایە، کە بەرچاوی خۆی نابینێ و هەمووانی پێ کۆناکرێتەوە و، دواجار گورزی گەورە بەر خۆی دەکەوێت!، چونکە ناتوانێ لەگەڵ دونیای نوێدا هەڵبکات و جێ دەمێنێت!..

ــــــــــ ماویەتی




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە

SATURDAY, 27 APRIL 2024 23:04:01

بەغدا-KDP.info- ئەمشەو لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

 

ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، یەکێتی ئەوروپا، ئیمارات و یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکەن

SATURDAY, 27 APRIL 2024 22:04:28

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی ھەینی ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٤، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردوومان کراو جیا لە کوشتنی چوار کارمەندی بیانی، زیانێکی زۆریش بە کێلگەکە کەوت، دوای ھێرشەکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاتووەتە سەرخەت و پێیان وایە ئەوەی کراوە پێشھاتێکی مەترسیدارە.

 

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

SATURDAY, 27 APRIL 2024 21:04:08

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى بنیاتنه‌رى تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

SATURDAY, 27 APRIL 2024 17:04:04

بەغدا-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا.

"320 ھەزار ھاوڵاتی لە داشکانی قەرزی ئاو سوودمەند بوونە"

SATURDAY, 27 APRIL 2024 16:04:08

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێم زانیاری دا، پێشتر بەھۆی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، 320 ھەزار ھاوبەشی ئاو لە داشکاندنی قەرزی کرێی ئاو سوودمەندبوونە..دەشڵێت، لە بڕیاری نوێدا رێژەی داشکانی قەرزی ئاو زیاد کراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact