ھەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێ، کورد هه‌موو شتێكی لە عێراق و عه‌ره‌ب جیایه، ئاسایش و پێکەوەژیانی ئایین و پێکھاتەکانیش سه‌ره‌كیترینیانن، بەوەیشدا دیارە كه وێڕای ئه‌وه‌ی لە کوردستاندا چەندین ئایین و ئایینزا و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی هه‌ن، تێكرا و وێكڕا بە ئارامی ده‌ژیێن.
بە بڕوای ھەموو ناوەندی توێژینەوەکانی جیھان و وێناکردنی زۆربەی چاودێرانی سیاسی، عێڕاق لەبەردەم گۆڕانکاریی زۆر گەورەدایە، چاوەڕوانی پێشھاتی گەورە دەکرێت؛ نەخشەی جیۆگرافیای سیاسیی ناوچەکە بگۆڕدرێ، ھەموو بۆچوون و پێشھاتەکانی دەڵێن کورد سه‌رباری ئه‌وه‌ی هك هنیاری زۆری هه‌ن، به‌ڵام ئەمجارە دەتوانێ یەکەم پێکھاتەی ئەو ناوچەیە بێت و، دەوری لێ دەبینێت.
(عارف قوربانی) كه ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسییه، له‌مباره‌یه‌وه باوه‌ڕی وایه كه، ڕۆڵی كورد و پاشه‌ڕۆژی گه‌له‌كه‌ی وابه‌سته‌ی ئەوە دەبێت كه، خەڵکی کوردستان لایه‌نه سیاسییه‌كان یەکدەنگ و یەکگوتار بن بۆ هێنانه دی ئامانجی له‌مێژینه كه سه‌ربه‌خۆییه.
(قوربانی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، ''سەرباری ئەوەی ئێمەی کورد بەرانبەر شەڕی داعش و بەرانبەر بەغدا یەکھەڵوێست بووین، بەڵام لە ناوماڵی خۆماندا گلەیی ھەیە لەسەر ئەوەی کەمێک ناتەبایی ھەیە، كه هێشتا نەتوانراوە ئەم پێشھاتە سیاسییە گەورانە، ئەو چاوەڕوانییە وا‌بکات کە ھەموومان کۆک بین لەسەر یەک پەیام و یەک گوتار، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یشدا كه تاکەی کورد دەتوانێـت بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوە بەستراوەته‌وه بە یەکھەڵوێستیی خەڵکی کوردستان."
هه‌رچه‌ند لە ڕووی قانوونی و دەستوورییەوە هه‌رێمی كوردستان ھێشتا بەشێکه لە عێراق، به‌ڵام ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق جیا دەکاتەوە، نەبوونی ھزری تاییفەگەری و تیرۆرە لە کوردستان و نەھێڵدراوە گەشە بکات، جیاوازه له رووی کولتووری و جیاوازه له ھەموو ڕوێکەوە، هه‌م لە عێڕاق و هه‌میش له عەرەب، ئەو ڕەگوڕیشە و توندوتیژیی فیکری و ئایینیەیش لەنێوان پێکھاتەکانی عێراق و سوننە و شیعە له ته‌مه‌نی ئایینی ئیسلامدا درێژەی ھەیە، لەناو کورددا نەبووە، له‌نێو كورددا جگە لە ئایینی ئیسلام چەندین ئایینی دیكه هه‌ن و هه‌بوون (جولەکە، مەسیحی، کاکەیی، ئێزدی و زەردەشتی) چەندین تایفەی دینیی بچووک بچووک ھەن، هه‌ڵبه‌ته وه‌ك برا پێكه‌وه ژیاون.
(قوربانی) له‌م ڕووه‌وه دەڵێت: "کورد یەکێک لە شانازییەکانی ئەوە بووە، ھەرگیز ململانێ لەنێوان ئەم پێکھاتانەیدا ڕووی نەداوە، بەڵکو ناوچەیەک بووە بۆ پێکەوەژیانی ئەو پێکھاتە جیاوازانە، باوەڕم وانییە ئەو سەرچاوە توندوتیژییەی سەرچاوەکەی لە ئایینەوە ھاتووە، لە عێڕاقەوە ناگوازرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئاخر کوردستان کێڵگەیەک نییە ھەروا بە ئاسانی ئەم توندوتیژییەی تێدا جێ ببێتەوە، ڕاستە دراوسێی عێراقین، ڕاستە ھێشتا لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێڕاقداین، بەڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر ھەوڵ ھەبوون بۆئەوەی ئەو ململانێ و تیرۆر و کوشتارەی لە عێراق ھەیە بگوازرێتەوە، كه‌چی کاریگەری لەسەر کورد نەبووە؛ له راستیدا ئه‌وه چاوکراوەیی دەزگاكانی ئاسایشی خۆمان و ئەو یەکھەڵوێستییەی خەڵکی کوردستانه لە ڕەتکردنەوەی تیرۆر، بۆیه دەرفەت نەبووە ئەمە بگوازرێتەوە بۆ کوردستان، گەشبینیشین بەوەی تیرۆر لە وڵاتی ئێمەدا جێی نابێته‌وه."
دوو ساڵە دووچاری قەیرانێکی داسەپاو بووینەتەوە، سەرباری ئەوەیش دەگوترێ دەمێکە ھەوڵ ھەیە بۆ نائومێدکردنی خەڵکی کوردستان، بەڵام ئەوە جەماوەرە کە ھێشتا لەبەرانبەر ئەو ھەوڵانەدا چۆکی دانەداوە، (قوربانی) پێوه‌ست به‌م ڕوانگایه گوتی: "ئەگەر ئەو ناکۆکی و ناتەباییەی ئێستا لە کوردستان ھەیە، نەبوایە، پێم وایە خەڵکی کوردستان ئێستا ئەگەر ھەندێک گلەیی و نیگەرانیشی ھەبێت، ئه‌وا نەیدەبوو. کوردستانیان خەمی ھەرێمەکەی خۆیانه و خەمی پاشه‌ڕۆژی سیاسیی وڵاتەکەیانه، چاویشی ئەوە دەبینێت کە نەیارانی ھەرێمی کوردستان، دوژمنکارانە مامەڵە لەگەڵ وڵاتەکەیدا دەکه‌ن، ده‌زانن لە ڕابردوودا لە سەردەمی ئابڵۆقەی جیھان كه لەسەر عێراق بوو، جیا له‌وه ئابڵۆقەی (سەددام)یشی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام به خۆراگری مایه‌وه، لە ساڵی (2014) ئەوەی مالیکی بە بڕینی بوودجە و مووچەی کوردستان دەرھەق بە کورد کردی، خەڵک لێی تێده‌گه‌ن کە ئەمانە نەیارەکانی کوردن و، کورد وەک ئامرازێک بۆ ناخۆشکردن و تێکدانی ژیان و گوزەرانی کوردستانیان بە کاری دەھێنن، بەڵام خەڵک سەرباری ئەوەی ئەمە دەبینێ، دەزانێت سەرچاوەی قەیرانەکە لە کوێوەیە، چاویشی لەوەیە ھەرێمی کوردستان بەو داھاتە ناوخۆییانەی و بە پشکی فرۆشتنی نەوتی کوردستان، کەمێک ژیان و گوزەرانیان باش بکرێـت، ئەگینا خەڵکی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و بە ئومێدەوە دەڕواننە پاشه‌ڕۆژی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئامادەیی ئەوەیان ھەیە بەرگەی ھەندێ نەھامەتیی دیكه‌یش بگرن. خەڵکی ئێمە سەربەرزانە بەرەنگاری تیرۆر و نەھامەتییەکان بووه‌تەوە بۆیە سەرکردایەتیی سیاسیی کورد، پێویستە بیر لەوە بکاتەوە ئەو قەیرانە بە باشی تێپەڕێنیت."
فایزە پاڵانی