Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 DEC 2024 06:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات 7 تۆن ده‌رمانیان دا به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا 7 تۆن ده‌وا و ده‌رمان و پێداویستیی ته‌ندروستییان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

 

دوێنێ 24/2/2016، دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاریی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی و بە ئامادەبوونی د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و شێخ ڕاشد سەركونسوڵی ئیماراتی عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر، 7 تۆن له‌ داووده‌رمانیان پێشكەشی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد، پێداویستیه‌كانیش بریتی بوو له‌ ده‌رمانی نه‌خۆشیی جگه‌ر و، پێكوته‌ی سوورێژه‌ی منداڵان و نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی منداڵان‌.

 

له‌وباره‌یه‌وه‌، د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن گوتی: به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زۆر سوپاسی مانگی سووری ئیماراتی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شی پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ 7 تۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستیمان له‌ مانگی سووری ئیماراتی وه‌رگرت كه‌ سوودێكی زۆر باشی ده‌بێت بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و هیوای به‌رده‌وامی بۆ مانگی سووری ئیماراتی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران هاوكاری و پێداویستی به‌رده‌وامیان ده‌كه‌ن.

 

 مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییش ڕایگەیاند: "بە سوپاسه‌وه‌ بۆ مانگی سووری ئیماراتی كه‌ هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیمانن له‌ كۆمه‌ككردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماو و په‌نابه‌رو ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی 7 تۆن له‌ داو و ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستیمان به‌خشیه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."

 

 

سه‌باره‌ت به‌ كارو چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاوارهی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: "زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ هاوكاری و یارمه‌تی په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئێستاكه‌ بۆته‌ به‌هێزترین ده‌زگای خێرخوازیی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا."




دوایین هەواڵەکان

لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پەرتووکی (مسعود بارزانی قصة جبل آشم) ناسێندرا

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 20:12:15

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و حزبی ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (مسعود بارزانی قصة جبل آشم) لە نووسینی (د. ئەیوب گەڵاڵی) بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ٤٠ وڵات لە کردنەوەی کلێسای نۆتەردام بەشدار دەبێت

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 20:12:29

فەرەنسا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی  ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی فەرەنسا دەکات و لەگەڵ سەرکردەی نزیکەی ٤٠ وڵات بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی کلێسایەک دەکات، بۆیە ھاوشێوەی سەرۆکی وڵاتان سەرۆکی ھەرێمیش بەشداری لەو مەراسیمە دەکات و دیدار و چاوپێکەوتنی دەبێت. 

مەحموود محەممەد: لە ڕۆژانی داھاتوو پارتی لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 20:12:06

ھەولێر-KDP.info-  مەحموود محەممەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبینەوە.

 
لە هەرێمی کوردستان پاراستنی ئازادییە گشتییەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 19:12:02

هه‌ولێر -KDP.info- له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ نووسینگه‌ی ڕێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناردووه‌، باس له‌ كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری تایبه‌ت به‌ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌یسی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات

بازرگانیی هه‌رێم: سه‌رژمێری ده‌بێته‌ بنه‌ما بۆ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌

WEDNESDAY, 04 DECEMBER 2024 16:12:18

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رژمێری گشتیی ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان داوای باشتركردنی كوالێتی به‌شه‌خۆراكی كردووه‌.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact