Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 JAN 2025 04:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاژانسێكى فه‌ره‌نسا: "كوردستان" دەوڵەتە نوێیەكەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاسته‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  ئاژانسی ھەواڵی لێدیزۆن راپۆرتێكی ئامادە كردووە، بەناونیشانی "كوردستان دەوڵەتە نوێیەكەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست" و تێیدا هاتووه‌: ئه‌گەر لە ئێستادا سەیر بكەین دەبینین كوردستان پەرلەمانێك و حكوومەتێكی كوردیی ھەیە. كورد 35 ملیۆن كەسە. رووبەری كوردستان 500 ھەزار كیلۆمەتر دووجایە، كوردەكان نە بەزمانی عەرەبی نە بەزمانی توركی و فارسی قسە ناكەن، بەڵكو زمانی خۆیان ھەیە، كە ئەویش زمانی كوردییە.

ھەروەھا دەڵێت: لە ئێستادا  18 ملیۆن كورد لە باكووری كوردستان دەژین 7 ملیۆن لە باشوور و 8 ملیۆن لە رۆژھەڵات 2ملیۆن كورد لە رۆژئاوا.

ھەروەھا ئاماژەی بەوە كردووە، بەھۆی پارچەبوونی وڵاتەكەیان زۆربەی كوردەكان ئاوارەی وڵاتانی رۆژائاوا بوون زۆرترینیان نیشتەجێی ئەڵمانیان ژمارەكەیان دەگاتە 650ھەزار كورد، جگە لە ئەڵمانیا لە وڵاتانی دیكه‌ی ئەوروپا و ئەمریكاش دەژین.

دوای ئەوەی كوردستان دابەش كرا لە رێككەوتنی سایكس پیكۆ لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، دوای ئەوە لە ساڵی 1920بەریتانیا ویلایەتی موسڵی بەتەواوی لە كوردستان كردەوە.

لە ساڵی 1961 كوردەكان لە گوندەكانی كوردستان دەستیان بە شۆڕش كرد .

لە ساڵی 1991 كوردان لە باكووری عێراق و ھەرێمی كوردستانی ئێستا راپەرین دژ بە (سەددام حوسێن)ی سەرۆكی ئەوكاتی عێراق.

راپەرینەكەیان ملیۆنێك و400ھەزار كەس بوو دەنگدانەوەی بەدوای خۆی ھێنا چونكە كوردەكان خاەن ئیرادەیەكی بەھێز بوون، بۆیە (جۆرج بووش)ی باوك كە ئەو كات سەرۆكی ئەمریكا بوو، ھێڵی 36 ی دانا و دژەفڕینی سەپاند بەسەر عێراق و بەشێك لە كوردستان كەوتە ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان.

لە دوای ساڵی 2003رووخانی (سەدام)، كوردەكان بەشدارییان كرد لە بونیاتنانەوەی عێراق، بەڵام كوردان لەپاڵ ئەمەش پەرلەمان و حكوومەتی كوردیان درووست كرد لە كوردستان بوونە خاوەنی ھێزی خۆیان، كە ئەویش پێشمەرگەیە پێشمەرگە وەك سومبولێكی پیرۆز سەیر دەكرێت لەلایەن كوردەكانه‌وه‌، چونكە پێشمەرگە بەرگری لە خاكی كوردستان كردووە.

لە ساڵی 2005 یەكەم ھەڵبژاردنی عێراق دوای رووخانی (سەددام) ئەنجام درا، كوردەكان توانییان دەنگی باش بە دەست بێنن و ببنە نەتەوەی دووەم لە عێراق. (جەلال تاڵەبانی) وەك سەركۆمار ھەڵبژێردراو (بارزانی)یش وەك سەرۆكی ھەرێم كوردستان.

لە دوای ئەمەوە كوردستان بە شێوەیەكی سەرسوڕھێنەر گەشەی كرد، كوردەكان كەوتنە بەھێزكردنی پێگەی خۆیان بەجۆرێك كوردەكانی پارچه‌كانی تر روویان لە ھەرێمی كوردستان كرد. چەندین وڵات نوێنەریەتییان لە ھەرێمی كوردستاندا كردەوە، كوردستان بوو بە مۆدێلێكی دیموكراسی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

عێراق كەوتە ململانێی كوردستان بۆ ئەوەی رێگر بێت لە ھەنگاونان و بەرەوپێشەوەچوون. بۆیە پێشمەرگەی وەك ھێز قبووڵ نەكرد لە عێراقدا، دوای ئەوەی شەڕی داعش دەستی پێكرد، داعش ھێرشی بۆ سه‌ر كوردستان كرد بۆ ئەوناوچانەی كەوا لەژێر كۆنترۆڵی عێراقدا بوون كەوتنە ده‌ست داعش، بەڵام پێشمەرگە توانی ئەوناوچانە وەربگرێتەوە لە داعش و ئاڵای كوردستانی لێ ھەڵبكات؛ ھەنگاو بنێن بەرەو سەركەوتنی زیاتر ئێستا كوردستان كاریگەرترین ھێزە رووبەڕووی داعش دەبێتەوە.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، جگە لەوەی كوردستان مەڵبەندێكی گرینگی سامانی سرووشتییە لە ناوچەكەدا پێگەی كوردستانیش گرینگە لەو ناوچەیە.

بۆیە دەبێت ئەوە بگوترێت ئەوانەی كوردستانیان دابەش كرد، ئێستا بیر لە چی دەكەنەوە كاتێك دەزانن باشترین ھاوپەیمان لە ناوچەكە بۆ رۆژئاوا كوردە، ھەم لە رووی ھێز و ھەم پێگەی جیۆگرافیا و ھەم لە رووی سامانی سرووشتی، بۆیە ده‌توانیین بڵێین، كورد لە نەخشەی داھاتووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتە.

له‌ كوردستان 24ه‌وه‌




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 23:01:58

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیڕی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی (کوردستان تیڤی) کرد و ڕایگەیاند، کوردستان تیڤی لەو ماوەی کار و چالاکییەکانیدا ھەمیشە بڵندگۆی ڕاستەقینەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان بووە، خزمەتێکی زۆری کایە ڕۆشنبیری و ئەدەبیی و ھونەرییەکانیشی کردووە، بۆیە جێگەی شانازی و دەستخۆشییە.

مه‌زڵوم عه‌بدی په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:14

ھەولێر-KDP.info- مه‌زڵوم عه‌بدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی جێی خۆشحاڵی بوو.

 
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 19:01:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنییەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد و رایگەیاند، دامه‌زران و دەستپێکردنی (کوردستان تیڤی) وەک یەکەم کەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی سه‌ختدا، هەنگاوێکی ئازایانە بوو کە بناغەی قۆناغێکی نوێی لە ڕاگەیاندنی کوردستانیدا دانا.

 
نوێنەری حكوومەت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ بەشدار دەبێت

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:36

ئەمەریكا-KDP.info- نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشینتۆن بەشدار دەبێت لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 
مەکتەبی سیاسیی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد

FRIDAY, 17 JANUARY 2025 12:01:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی (كوردستان تیڤی) كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact