لەمیانی هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، زانکۆی هەولێری پزیشکی بە پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵاى کاروباری خانمان چەندین چالاکی بۆ بەرزنرخاندنی رۆلی ئافرەتان و بڵاوکردنەوەى هۆشیاری بۆ رێگەگرتن لە هەموجۆرەکانی توتدوتیژى دژ بە ئافرەتان بەڕێوەبرد.
بەئامادەبوونی د. پشتیوان هاشم بەزاز سەرۆکی زانکۆو د. دارا عومەر میران یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕیى و دارایى و هەڵگور سمایل بەڕێوەبەرى خۆیەتی و نوێنەری زانکۆ، مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ خانمانی سەرۆکایەتی زانکۆو دیاری کردنی ئافرەتی کارای ساڵی 2012ى زانکۆی ناوبراو بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەریەکە لە د. مەیسون تاهیر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆرى و و خاتوو شاڵاو سەباح مەجید بەڕێوەبەرى کاروباری یاسایی بە ئافرەتی کارای ساڵ دەستنیشان کران و خەڵاتى تایبەتیان پێشکەش کرا.
هەر لە میانی ئەم چالاکییانەدا د. پشتیوان گوڵى رەنگاوڕەنگى سروشتى وەک هێمای ئاشتى پێًشکەش بە ئافرەتانی بەشە جیاجیاکانی ناو سەرۆکایەتی زانکۆ کرد.. لە لێدوانێکدا د. پشتیوان هاشم هەموو جۆرە شێوازەکانى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان رەتکردەوە.
دلێر ئیبراهیم- هەولێر