Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 25 NOV 2024 11:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئه‌لمانیان هاوكاری هه‌رێم ده‌كات بۆ باشتركردنی ره‌وشی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان
| KDP.info


به‌ئامانجی پپێشخستنی بواری پزیشكی ده‌رونی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی زاری ئه‌لمانی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتنیان واژووكرد.

له‌مه‌راسیمی واژوكردنی رێكه‌وتنامه‌كه‌ كه‌رۆژی 21-10-2012 به‌رێوه‌چوو دكتور دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی به‌نوێنه‌رایه‌تی دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌ ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌گه‌ڵ باس كردنی باروژیانی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان وتیشی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه‌ بۆ باشتركردنی ره‌وش و ژیانیان له‌گه‌ڵ دابین كردنی پێداویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانی ده‌رونی.

دواتر رێوره‌سمی واژوكردنی رێكه‌وتنامه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو تیایدا پزیشكانی ئه‌لمانی راهێنان به‌ پزیشكانی ده‌رونی هه‌رێم بكه‌ن له‌گه‌ڵ دابین كردنی پێداویستی پزیشكی بۆنه‌خۆشخانه‌كان و كاركردن بۆباشتركردنی ره‌وشی نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان.




دوایین هەواڵەکان

سکرتێری یەکێتیی ئافرەتان بۆ KDP: بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان کاری لە پێشینەمانە

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 10:11:44

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڵێت، وەک یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گرنگیی زۆر بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دەدەین و یەکێک لە بەرنامە ھەمیشەیی و لەپێشینەکانی ئێمەیە، نەک تەنیا ڕۆژ و بۆنەیەک، بەڵکوو بەردەوام کاری لەسەر دەکەین و ھۆشیاری بڵاو دەکەینەوە و پشتیوانیی ئەوانە دەکەین کە قوربانین.

 

په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له‌ ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتان

MONDAY, 25 NOVEMBER 2024 09:11:13

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێکی له‌ ڕۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا بڵاوکردەوە و، دەڵێت، ئافرەتان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەھێشتنی ھەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری بەرانبەر ئافرەتان.

لێدوانێک لە گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 24 NOVEMBER 2024 21:11:49

هه‌ولێر-KDP.info- دڵشاد شھاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/١١/٢٤، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە نووسراوی فەرمی، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئاگادارکردەوە. 

 
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵمەتێکی نیشتیمانی ڕاگەیاند

SUNDAY, 24 NOVEMBER 2024 20:11:40

هه‌ولێر-KDP.info- یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ ھەڵمەتی نیشتیمانی ۱٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

 
یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان: پشتیوانی لە ھەڵوێستی سەرۆک بارزانی دەکەین

SUNDAY, 24 NOVEMBER 2024 18:11:38

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی یه‌كێتیی زانایانی ئیسلامی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی به‌رگریكردن له‌ ئایین و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێ: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وەک ھەمیشە ڕه‌وشتی سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact