هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.
لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە دواوادە بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان ڕێکەوتی پێنجشەممە، 15/10/2026 دەبێت، و هەر هاووڵاتییەک تا ئەو وادەیە ڕێکارەکان تەواو نەکات، مافی بەشداریکردنی لەدەستدەدات و خۆی بەرپرسیار دەبێت.
پێویستییەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان بریتین لە، ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیی ناوبراو، کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، کۆپییەک لە ژمارەی دیجیتاڵی بایۆمەتری.
پێدانی بڕی 6,000,000 (شەش ملیۆن) دیناری عێراقی وەک گوژمەی یەکەم.