Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 01:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە بڕیاری حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە دیناری عێراقی کرد. 

سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان گوتی، "ئەم بڕیارە زۆر لەناکاو بوو، دەبووایە پێشتر بازرگانان و هاووڵاتییان ئاگادار بکرێنەوە. بڕیارەکە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی بازاڕ و گوزەرانی هاووڵاتییان دراوە و راستەوخۆ دەبێتە هۆی گرانبوونی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوە هاوردە دەکرێن."

ئاماژەی بەوەش دا، بەشێکی زۆر لە بازرگانان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حەواڵەیان کردووە و ئەم گۆڕانکارییە کوتوپڕە زیانی گەورەیان پێدەگەیەنێت. بۆیە داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و بانکی ناوەندی دەکەن، پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکەن و ئەگەر بڕیارە جێبەجێش بکرێت، با بە شێوەیەکی پلەبەندی بێت نەک بە یەکجار، بۆ ئەوەی بازاڕ تووشی شۆک نەکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گەیلان حاجی سەعید جەختی لە پرەنسیپی یەکسانی کردەوە و ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەم نرخە نوێیە جێگیر بوو، دەبێت بانکی ناوەندی بە یەکسانی دۆلار بەسەر سەرجەم بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دابەش بکات، بۆ ئەوەی بازرگانانی ئێمە بێبەش نەبن لە کڕینی دۆلار و جیاوازیی نرخی بانکی ناوەندی و بازاڕی ئازاد کاریگەریی خراپتر لەسەر هەرێمی کوردستان دروست نەکات."

لە کۆتاییدا، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بازرگانانی ناوخۆ کرد و داوای لێکردن وەک ئەرکێکی نیشتمانی و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، نرخی ئەو کاڵایانە بەرز نەکەنەوە کە پێشتر و بە نرخی کۆن هاوردەیان کردووە، تاوەکوو باری سەرشانی هاووڵاتییان لەم دۆخەدا قورستر نەبێت.




دوایین هەواڵەکان

بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکات

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:53

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
پارتی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، دۆستی دێرینی گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێت

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:24

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، نووسەر و پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی و دۆستی دێرینی گەلی کورد بڵاو کردەوە و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستاندا دەکات.

 
مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەھدینان سالیادا دوو بیرەوەریێن مەزن و دیرۆکی ساخکر

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:00

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ، ٦ێ چریا ئێکێ ٢٠٢٦، ل بارەگایێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، ب چالاکیەکا تایبەت، سالیادا ڤەگەڕیانا بارزانیێ نەمر ژ ئێکەتیا سۆڤیەت و ڤەگەڕاندنا ڕوفاتێن پیرۆزێن (بارزانیێ نەمر و کاک ئیدریسێ جانەمەرگ) بۆ ئاخا پیرۆزا کوردستانێ ھاتە ساخکرن. تەوەرێن چالاکیێ

 
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 20:10:00

ھەولێر-KDP.info- د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی بەش، سەردانی نووسەر و سینەماکار فەرزین کەریمی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact