Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 01:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو
| KDP.info


​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

خاتوو شیرین زەکی جندی، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ توانیمان هەنگاوێکی مێژوویی و کرداری لەگەڵ زانکۆی دهۆک بنێین، بە مەبەستی کردنەوەی دەرگای نوێی هاوکاری و بەهێزکردنی تواناکانی ئافرەتان لە ئاستی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیدا. زانکۆی دهۆک یەکەمین زانکۆی کوردستانە کە ئەم هەماهەنگییە فەرمییەی لەگەڵدا ئەنجام دەدەین، کە ئەمەش نیشانەی خەمخۆری و کرانەوەی دامەزراوە ئەکادیمییەکانمانە بەرامبەر بە پرسی ئافرەت."

​سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە لە فیدراسیۆنەکەماندا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لە وڵاتی فینلاند دامەزراوە، وەک ڕێکخراوێکی نەتەوەیی کار بۆ یەکخستنی دەنگی ئافرەتانی کوردستان لە سەرانسەری جیهان دەکەین کە ئامانجمان دروستکردنی پردێکی زانستی و بەیەکگەیشتنە لە نێوان تواناکانی ئافرەتان لە دیاسپۆرا و ناوخۆی کوردستان."

​دەربارەی یەکەمین چالاكیی هاوبەشی نێوانیان، شیرین زەکی گوتی، "وەک یەکەم هەنگاوی کرداریی ئەم ڕێککەوتنە، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک و بە بەشداریی چەندین زانکۆی دیکەی کوردستان، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە شاری لەندەن لەسەر (پرسی ئافرەتی کورد) ساز دەکەین. ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی زێڕین دەبێت بۆ ناساندنی زیاتری دۆزی ئافرەتی کورد لە ئاستی جیهانیدا و ڕەخساندنی زەمینەی زانستی بۆ دەستنیشانکردنی ئاریشەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو."

​لەکۆتاییدا شیرین زەکی جەختی لەوە کردەوە کە کارەکانیان بەردەوام دەبن بۆ خزمەتکردنی ئافرەتانی دیاسپۆرا و هەموو پارچەکانی کوردستان، تاوەکو ئافرەتی کورد بتوانێت لە گۆڕەپانی ئەکادیمی و بڕیاردانی نێودەوڵەتیدا ڕۆڵی شایستەی خۆی بگێڕێت.




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەلاحەدین دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 16:10:17

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە بەڕێز هەیسەم ئەلزەهوانی پارێزگاری سەلاحەدین کرد.

 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact