دھۆک-KDP. info- بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئاهەنگەکە گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: پیرۆز بێت ئاهەنگی سەرکەوتنتان.
مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: چاکسازی زۆر لە زانکۆی دهۆک کراوە و سوپاسی سەرۆکایەتیی زانکۆکەکە دەکەم، هەروەها سوپاسی تەواوی مامۆستایان و کەسوکاری قوتابییان دەکەم، زانست شتێکی باشە بەڵام بەبێ خۆشەویستی بۆ وڵات تەواو نییە.
مەسروور بارزانی بۆ قوتابییان: رێگە مەدەن هیچ کەسێک بێئومێدتان بکات، ھاوکات گوتیشی بۆ دامەزراندنی دەرچووان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆداین.
دەشڵێت، دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە و داوا دەکەم هەموو لایەک بەرژەوەندیی وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندی کەسی.