زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "زاخۆ بووه‌ته ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری، ته‌نیا ساڵی ڕابردوو، یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی زاخۆیان كردووه."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "زاخۆ سروشتێكی جوانی هه‌یه، دوای بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و تایبه‌ت مه‌سروور بارزانی، گرنگییه‌كی تایبه‌تی به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ داوە.
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زاخۆ پێشكه‌وتنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، بەتایبەت له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌شڵێت "ئێستا زاخۆ بووه‌ته ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه ڕێژه‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار سه‌ردانی شاری زاخۆ و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سنووری ئیداركه‌مان ده‌كه‌ن. ته‌نیا ساڵی ڕابردوو زیاتر له یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی زاخۆیان كردبوو."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار لە هەوڵی زیادكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریین، چونكه زیادبوونی گه‌شتیار پێویستی به خزمه‌تگوزاری زیاتره له هه‌موو شوێنێك، ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دایه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێغی ناكه‌ین له گرنگی دان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار، چه‌ندین پڕۆژه‌ش له‌و كه‌رته‌دا جێبه‌جێ كراون."
قائید میرۆ