Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 5 OCT 2026 01:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری دهۆک: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەو دارانەی لەم ماوەیەدا دەبڕڕێن و ڤیدیۆکانیان بڵاوکراوەتەوە، لە ناو خاکی تورکیادان و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە، هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕێوە دەهێنرێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پرسی بڕینی دارەکان ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا بەهیچ شێوەیەک دار لەناو خاکی هەرێمی کوردستان نەبڕاوە، بەڵکوو ئەو دارانە لە ناو خاکی تورکیا دەبڕێن و دەهێنرێنە ناو هەرێمی کوردستان.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوە دا، هەموو بەڵگەیەکیان لەبەردەستە شوێنی بڕینی دارەکان لە خاکی تورکیادایە. هەروەها گوتی، بە شێوەیەکی ڕوون ڕۆژانە چەند بارهەڵگرێک لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی سەرزێڕێوە دەهێنرێنە ناو هەرێمی کوردستان، ئەمەش نەک تەنیا بۆ حکوومەت، بەڵکوو بۆ ئەو هاووڵاتییانەش ڕوونە لە دەوروبەری دەروازەکە و ناوچە سنوورییەکان دەژین.

عەلی تەتەر باسی لەوە کرد، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە، هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بەدواداچوونی وردیان بۆ پرسەکە کردووە. هەرچەندە دانی بەوەدا نا لە ساڵانی رابردوودا چەند دارێک لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڕاون، بەڵام جەختی لەوە کردەوە، بۆ ئەمساڵ، سەرچاوەی بڕینی دارەکان تەنانەت لە سنوورەکانیش دوورن و دەکەونە قووڵایی خاکی تورکیاوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پارێزگاری دهۆک سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لە خەمخۆرییان بۆ ژینگەی هەرێمی کوردستان نیگەرانییان دەربڕیوە، بەڵام داوای لێکردن وردتر سەیری ئەو ڤیدیۆیانە بکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبنەوە.

لەو بارەیەوە ڕوونیکردەوە، ئەگەر سەرنج بدەنە تۆپۆگرافیای ناوچەکە و شێوەی ڕێگەکان و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان، بە ڕوونی دەردەکەوێت ئەو شوێنانە هەرێمی کوردستان نین، بەڵکوو ئەو ئۆتۆمبێلانە لە تورکیاوە دێنە ناو هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییدا، عەلی تەتەر داوای لە هاووڵاتییان کرد بە ئاسانی نەکەونە ژێر کاریگەریی هەواڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. هەروەها ئەوەی خستەڕوو، هەر ڕۆژنامەنووسێک یان هاووڵاتییەک گومانی هەیە، دەتوانێت بچێتە دەروازەی سەرزێڕێ و ڕاستەوخۆ لە خەڵکی ناوچەکە یان شۆفێری بارهەڵگرەکان بپرسێت سەرچاوەی ئەو دارانە کوێیە و لە چ دوورییەکەوە دەهێنرێن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: بڕواتان بە خۆتان و دۆزەکەتان ھەبێت

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 23:10:39

د سالار عوسمان

 

قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە هەرسێ ناوەندی ئافرەتانی کەرکووک، چەمچەماڵ و دەوروبەری کەرکووک کرا

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 23:10:26

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقین، لەژێر چاودێریی هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان - خانەقین، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنان بەڕێوە چوو.

 
سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی کادیران: پارتی نەیهێشت نائومێدی جێگیر بێت و بڕوابەخۆبوونی گەڕاندەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 20:10:46

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، له‌ شاری هه‌ولێر ڕێوره‌سمی كۆتاییهاتنی خولی بیسته‌می په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو . 

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 18:10:39

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند.

د. عەبدولحەکیم بۆ KDP.info: کار دەکەین بۆ هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 18:10:06

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی، پرۆسه‌ی چاكسازی بۆ یه‌كسختنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، بۆیه‌ ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact