هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌ڵێ "ئه‌و ڕوفاتانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، هی سه‌رده‌می ئه‌نفالن له سنووری كۆیه."
ئارام نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له هه‌وڵی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانمان دابووین لەگەڵ به‌غدا، بۆ كاركردن له‌سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، چونكه پێشتر ساردییه‌ك له‌نێوان ئێمه و به‌غدا هه‌بوو، لە ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وە شاندێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر له به‌غدان و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق هەیە بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌ین."
په‌یوه‌ست به‌و ڕوفاتانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ڵێت "ئه‌و ڕوفاتانه‌ی ئێستا له دادپزیشكیی سلێمانین ژماره‌یان 150 ڕوفاته و هی سه‌رده‌می پرۆسه‌ی جینۆسایدی ده‌شتی كۆیه‌ن، دوای ته‌وابوونی ڕێكاره یاساییه‌كان به ڕێوڕه‌سم ڕوفاتەکان لە زێدی خۆیان به‌خاك دهستپێردرێن."
ئارام نووری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هێشتا ڕوفاتی زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ هێنانه‌وه‌یان بكه‌ین، چونکە زۆر گۆڕی دیكه‌ی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ن و پێویستە هه‌ڵبدرێنه‌وه. ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان تا ده‌گاته جینۆسایدی ئێزدیه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه و ڕوفاتەکانیان دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌یان ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێتەوە."
قائید میرۆ