هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە.
باڵیۆزی سویسرا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەربڕی.