Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 27 SEP 2026 00:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیر: دوای داشکاندنی ٣٠٠ ملیار دینار، جارێکی دیکەش داشکان بۆ نرخی دەرمان دەکەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە له‌ ماوەی ڕابردوو پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان کراوە لە هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە لە ماوەی ساڵەکانی 2024 و 2025 و شەش مانگی ساڵی 2026دا زیاتر لە 300 ملیار دینار داشکاندن لە نرخی دەرمانەکاندا کراوە و ئێستاش جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.

دکتۆر سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئێستا لە ڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنییەوە هاووڵاتیان کاتێک دەچنە دەرمانخانەکان بۆ کڕینی دەرمان، دەتوانن بزانن نرخە فەرمییەکەی دەرمان کە وەزارەتی تەندروستی دیاری کردووە چەندە، کوالێتییەکەی چۆنە، شوێنی دروستکردن و بەرهەمهێنان و شێوازی گواستنەوە و هەڵگرتنەکەیشی چۆنە، و ئەگەر سکاڵایەکیشیان هەبوو، هەر لەم ڕێگە و سیستمە ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن سکاڵاکانیان تۆمار بکەن.

وەزیری تەندروستی گوتیشی، "ئێستا و لە سەروبەندی ئامادەکردنی پرۆژەی بودجەی ساڵی 2027 و دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست، هەرێمی کوردستانیش داوای پشکی خۆی کردووە، بەتایبەتی بۆ کەرتی تەندروستی وەکوو پزیشکان و دەرچووانی کۆلێژە پزیشکەکان و هەروەها هەموو ئەو پزیشکانەی کە پێویستمانە لە وەزارەتی تەندروستی، بۆیە ئێمە خۆمان بە نوێنەری ئەو دەرچووانە دەزانین و داوامان کردووە کە پشکی هەرێمی کوردستان لە پشکی دامەزراندنی حکوومەتی عێراقی دیاری بکرێ، کە حکوومەتی عێراقی داوای نزیکەی 150 هەزار پلەی دامەزراندنی کردووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا، دکتۆر سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی ژمارەیەکی زۆری سەنتەر و نەخۆشخانەکانی چارەسەری شێرپەنجەیە، پێشووتر لە پارێزگای دهۆک نەخۆشخانەی شێرپەنجە کراوەتەوە و هەروەها لە هەریەک لە ئیدارەکانی سۆران و ڕاپەڕین و هەڵەبجەش بە هەمان شێوە سەنتەرەکانی شێرپەنجە کراونەتەوە، ئێستاش لە شاری هەولێر و لە شاری سلێمانی دوو نەخۆشخانەی گەورەی چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکرێن کە لە شێوەی پێکهاتە و ئامێر و چارەسەرکردندا بۆ یەکەمین جارە لەم جۆرە نەخۆشخانانە بنیات دەندرێن.




دوایین هەواڵەکان

د. نەزاکەت بۆ KDP.info: عێراق و کوردستان کار لەسەر سێ کۆڵەکەی سەرەکیی پرۆسەی خوێندن دەکەن

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 22:09:02

سلێمانی-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی زانکۆکان، هاوکات ئاشکرای دەکات کە خاوەنی پڕۆژەیەکی تایبەتە بۆ گونجاندنی سیستەمی خوێندن لەگەڵ تەکنەلۆژیای سەردەم و زیرەکیی دەستکرد.

 
سه‌روه‌ر هاواری: جووڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ئاساییه‌

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 17:09:53

هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێ "جووڵه‌ی بارزگانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ئاساییه، لیژنه‌كانی حكوومه‌تیش بەردەوام چاودێری ڕه‌وشی بازاڕ ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و كوالێتی." 

مامۆستایانی ئایینی لە ڕێگەی KDP.infoوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن ئەم سامانەی کوردستان بپارێزن

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 17:09:34

سلێمانی-KDP.info- مامۆستایانی ئایینیی ئیسلام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ڕێنمایییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە ڕوونی هانی مرۆڤایەتی دەدەن بۆ پاراستنی سروشت، گەشەپێدانی دارستانەکان و میهرەبانی بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرپێچیکردنی یاساکانی پاراستنی ژینگە لە ڕووی شرعییەوە تاوانە.

 
سیروان محه‌مه‌د: داوای ھەرێمە کە بودجە بەگوێرەی سه‌رژمێری بێت

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 15:09:36

هه‌ولێر -KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ عێراق داوای كردووه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ڕێژه‌كه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌."

 
ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان دەگەڕێندرێنەوە باوەشی نیشتمان

SATURDAY, 26 SEPTEMBER 2026 10:09:02

هەولێر -KDP.info- دوای دەیان ساڵ لە دوورکەوتنەوەیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان و مانەوەیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی بیابانەکاندا، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی ڕووفاتی پیرۆزی قوربانییانی تاوانی ئەنفال، کە لە ڕووفاتی ١٥٣ شەهید پێکهاتوون، بەرەو ئامێزی نیشتمان دەگەڕێندرێنەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact