ھەولێر-KDP. info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی زستان له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
كۆبوونه‌وه‌كه له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت به ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی زستان و ڕێگریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده و لافاو له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری، له‌مباره‌یه‌وه ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیییه‌كانی ئاو، ئاوه‌ڕۆ، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی ڕاسپارد له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی زستان بكه‌ن و به‌زووترین كات كه‌نده سرووشتییه‌كان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، ئاوه‌ڕۆكان خاوێن بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها خۆڵ و خاشاكی ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسیان به‌سه‌ر ئاوه‌ڕۆكانه‌وه هه‌یه له سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو كرد كه سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆ ئه‌مساڵیش جه‌ختی له‌سه‌ر پاراستنی ماڵ و موڵك و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ده‌بێت سه‌رجه‌م تیمه‌كان له وه‌رزی زستاندا چه‌ند ڕۆژێك پێش باران و به‌تایبه‌تی له كاتی باراندا به به‌ڕێوه‌به‌ر و تیمه‌كانه‌وه ئاماده بن و چاودێری ئاوه‌ڕۆكان بكه‌ن و ڕێگری له هه‌ر حاڵه‌تێكی ڕوودانی لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده بكه‌ن و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ن. هاوكات سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی ڕاسپێردران به ته‌واوه‌تی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌نداره‌كانی تر بكه‌ن و وه‌ك یه‌ك تیم كار بكه‌ن و به‌زووترین كات ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كانیانی وه‌رزی زستان بكه‌ن.