Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 25 SEP 2026 00:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئیرادەی یەکگرتوو و چەکی یەکخراو
| KDP.info


فازڵ میرانی

پێشمەرگە خاوەنی مێژوویەکی بەردەوام و نەپچڕاوە، دەستپێکی ڕێڕەویان جێی شانازی و سەربەرزییە، کاروانی خەباتیان خەباتێکی ئاگایانە و ڕاستەقینەیە. ئەوان ئەو هێزەن، کە لەگەڵ لەدایکبوونی ناوەکەیانەوە، ڕووبەڕووی ستەمکاریی سیاسی بوونەتەوە.

ئەوان وەک لە ناوەکەیانەوە دیارە، پێشڕەوانی ڕێگەی خەبات و نەبەردین، ئێوەش دەتوانن تێبفکرن بۆچی ئەم ناوەیان لێنراوە، لە کاتێکدا زمانی کوردی دەوڵەمەندە بە وشە و توانای دروستکردنی دەستەواژەی گونجاوی هەیە. بە سادە و ساکاری، چونکە دووژمنانی نەتەوەکەمان کە دووژمنایەتییان بەردەوام نوێ دەبێتەوە هیچ ڕێگەچارەیەکیان بۆ کێشەکانمان نییە (کە خۆیان و ئەوانی دیکەش بوونەتە هۆی ئاڵۆزکردنی)، جگە لە ڕووبەڕووبوونەوەمان بە ئامرازەکانی کوشتن، کوشتن بە هەموو مانا و ڕەهەندەکانییەوە.

لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە کە لە سەرانسەری ململانێکاندا بۆ سەپاندنی هەژموونی ئەوان بەسەر چارەنووسی گەلەکەماندا ڕوویان داوە ئەو چەکە کوردستانییەی پێشمەرگە هەڵی گرتووە، یەکێتیی ئامانجەکانی پاراستووە. ئەم یەکێتییەی ئامانجیش مەحاڵ بوو بێتە دی، ئەگەر ئیرادە و هۆشیارییەکی بەرز لە پشت کۆدەنگییەکەمانەوە نەبووایە. هیچ دوو دوژمنێک لە دژمان یەکیان نەدەگرت جگە لە بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان مەگەر چەکی ڕژێمەکان و بەکرێگیراوەکانیان بووبێت.

ئێمەش، جیاوازیی ناسنامە حزبییەکانمان هەرچەندێک بێت کە بە فەزڵی هۆشیاریی بارزانی و ڕێزگرتنمان لە ڕای جیاواز گەشەی کردووە هێشتا یەکگرتووین، ئەرکەکانمان بەرگەی هیچ پەرتبوونێک ناگرن، چونکە ئەوە داواکاریی دوژمنانە. ڕۆژگار دەریخست کە کێ لە بیرکردنەوە، هەنگاو و هەڵوێستەکانیدا جێگیر و نەگۆڕ بووە، کێش خلیسکاوە بۆ شوێنێک، کە شتێکی دەوێت نەتەوەکەمان نایەوێت.

پێشمەرگایەتی شەرەفێکی گەورەیە، پلەیەکی بەرزی تێکۆشانە کە تەنیا ئەوانە تێی دەگەن کە گیانی خۆیان خستووەتە سەر دەستیان و ئازادیی نەتەوەکەیان پاڵنەریان بووە، هەروەها ئەو مرۆڤە پاک و دڵسۆزانەش ئاشنان پێی، کە ژەمەنانی خۆیانیان پێ دەبەخشین، کە ئەوانیش خەڵکی کوردستانن، ئەوانەی بایەخ و مانای تێپەڕبوونی پێشمەرگەیان لە گوندەکاندا دەزانی، ئەوانەش کە لە ناو ڕێکخستنە نهێنییەکانی شارەکاندا تێکۆشانیان دەکرد.

حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکان هەوڵێکی زۆریان خەرج کرد بۆ لێدانی پێشمەرگە، لە ڕووی سەربازی، سیاسی و ئەمنییەوە. لەو نێوەندەدا، زۆرینەی هەرە زۆر خۆڕاگر و جێگیر بوون، هەندێکیش پاشگەز بوونەوە، هەندێکیان گەڕانەوە و هەندێکیشیان بە هەڵبژاردنی خۆیان ڕێگەیەکی دیکەیان گرتە بەر. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، ئێمە پێشوازیمان لە گەڕانەوەی ئەوانە کرد کە گەڕانەوە، چونکە چەکی ئێمە شەرەفمەندترە لەوەی بڕیارێکی مێژوویی وا دەربکات کە لەگەڵ سەرەتا و بەردەوامیی تێکۆشانەکەماندا نەگونجێت.

پێشمەرگە، تەنیا چەکدار نەبوون، بەشێکیان خۆیان تەرخان کردبوو بۆ بەرگریی سەربازی، و بەشێکی دیکەشیان لە پاڵ لێهاتوویی چەک و ئامادەیی بۆ قوربانیدان، لێهاتووییان لە نێوان سیاست، بەڕێوەبردن و ڕابەرایەتیکردنی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەدا کۆکردبووەوە، ئەو کۆمەڵگەیەی کە لە سەردەمی شۆڕش، ئاوارەیی و گەڕانەوەدا بوو، هاوکات کاریان دەکرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و داڕشتنی نەخشە بۆ گەشەپێدانی، هاوشانی پێشکەوتنەکانی ژیان و زیادبوونی داواکارییەکانی گەلەکەمان.

هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ، دوێنێ و بەیانی، گۆڕەپانی چیرۆکێکی گەورەی تێکۆشانە لەسەر زیاتر لە بەرەیەک و لە بەرامبەر ئاڵنگارییە ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا. شایستەی هەنگاوی پێشەنگانەیە بۆ پشتبەستن بەو هێزە هۆشیارانەی کە ئاگاداری ڕابردوون، لە ئێستا تێدەگەن و دەزانن لە داهاتوودا هەنگاوەکانیان لە کوێدا دابنێن.

سەرجەم پێشمەرگە ڕەسەنەکان ئەمڕۆ هەست بە خۆشحاڵی و شادمانی دەکەن بە ڕاگەیاندنی ڕێکخستنەوەی بابەتێک کە ڕەوا نەبوو کەلێن و درزی ناکۆکییەکانی بەربکەوێت، چونکە سیاست شتێکە و چەمکە نەگۆڕەکان شتێکی دیکەن کە زۆر گرنگتر، زیندووتر و مانەوەیان بۆ نەتەوەکەمان لە هەموو شتێک زیاترە. ئەوان ئەو هێزە مێژوویییە پڕ لە سەروەری و شانازییەن، کە هەر خۆیان (پێشمەرگە)ن.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری

THURSDAY, 24 SEPTEMBER 2026 19:09:15

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – باکوور بڵاو كردەوە.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر لەگەڵ کادیرانی پارتی کۆ بووەوە، گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کران

THURSDAY, 24 SEPTEMBER 2026 16:09:59

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. چنار سەعد عەبدوڵڵا و جوان ڕۆژبەیانی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دا.

 
سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ ئاماده‌كاریی وه‌رزی زستان ڕاسپێردران

THURSDAY, 24 SEPTEMBER 2026 16:09:03

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی زستان له‌ سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.

 

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودیە دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 23:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.

 
لە کۆتایی ئەرکەکەیدا، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پەیامی پێزانینی سەرۆک بارزانی پێگەیشت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 22:09:26

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا لە ھەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی‌ ھاتنی ماوەی کارکردن و ئەرکەکانی ماکسیم ڕوبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact