Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 25 SEP 2026 00:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دهۆک لە پلەی یەکەمە، هەولێر دووەم و سلێمانی ١٦٪ی بەر دەکەوێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەممووز، ئێستا 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر لە چوارچێوەی 193 هەزار و 163 خێزاندا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەژین، هاوکات بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی هەر پەنابەر و ئاوارەیەک ڕۆژانە پێویستی بە 2.7 دۆلارە بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا 843 هەزار و 300 ئاوارە و پەنابەر، 569 هەزار و 310 کەسیان لە چوارچێوەی 114 هەزار و 690 خێزان پێکهاتوون، ئاوارەی ناوخۆیی عێراقن، هاوکات 273 هەزار و 990 کەسی دیکەش 78 هەزار و 743 خێزان پێکدەهێنن وەکو پەنابەر لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن. 

سەبارەت بە دابەشبوونی جوگرافیی ئاوارە و پەنابەران، زۆرینەیان ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە کە 377 هەزار و 416 کەسە و دەکاتە 44%ـی کۆی گشتی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە هەرێم نیشتەجێن، لە دوای ئەویش پارێزگای هەولێر بە پلەی دووەم دێت 331 هەزار و 755 کەسی لەخۆگرتووە بە ڕێژەی 40%، هەروەها لە پارێزگای سلێمانیش 134 هەزار و 129 کەس دەژین دەکاتە 16%ـی کۆی گشتی، لە ڕووی پێکهاتەی نەتەوەیی پەنابەرانیشەوە، زۆرینەی هەرە زۆریان هاووڵاتیی سووریان ژمارەیان 256 هەزار و 715 کەسە، لە تەنیشت بوونی 8 هەزار و 506 پەنابەری ئێرانی، هەروەها 6 هەزار و 726 پەنابەری تورکیا و 894 پەنابەری فەلەستینی، لەگەڵ هەزار و 149 پەنابەر لە وڵاتانی دیکە.

لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا 27 کەمپی ئاوارە و پەنابەران بوونیان هەیە، بەجۆرێک 18 کەمپیان بۆ ئاوارە ناوخۆیییەکان تەرخان کراون کە 13 کەمپیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک و 5 کەمپ لە هەولێرن و لە پارێزگای سلێمانی هیچ کەمپێکی ئاوارە نەماوە، لە بەرامبەردا 9 کەمپیش بۆ پەنابەران دانراون کە 4 کەمپیان لە دهۆک، 4 لە هەولێر و یەک کەمپیش لە سلێمانییە، سەرەڕای بوونی ئەم کەمپانە، زۆرینەی دانیشتووانەکە لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن، بە شێوەیەک لە کۆی ئاوارەکان تەنیا 97 هەزار و 430 کەسیان لە ناو کەمپەکاندان و زیاتر لە 471 هەزار کەسیان لە دەرەوەی کەمپ دەژین، هەروەها لە نێو پەنابەرانی سووریاشدا 90 هەزار و 102 کەسیان لە کەمپەکاندا ماونەتەوە و 166 هەزار و 433 کەسیان تێکەڵی شار و کۆمەڵگەی میواندار بوون.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان، لە ماوەی مانگی تەممووزدا، جووڵەی گەڕانەوە و هاتنی نوێ بەردەوام بووە، کە تێیدا هاتنی 868 پەنابەری نوێ و گەڕانەوەی 384 پەنابەر تۆمار کراوە، لە پاڵ هاتنی 5 ئاوارەی نوێ و گەڕانەوەی 53 ئاوارە بۆ ناوچەکانی خۆیان، لە ڕووی دارایییەوە، ئەم دۆخە مرۆیییە بارگرانییەکی گەورەی لەسەر شانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە، بەجۆرێک بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێویستی بە زیاتر لە 850 ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە، کە تێچووی ڕۆژانەی بە زیاتر لە 2 ملیۆن و 361 هەزار دۆلار و تێچووی مانگانەشی بە زیاتر لە 70 ملیۆن و 887 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری

THURSDAY, 24 SEPTEMBER 2026 19:09:15

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی محەمەدئەمین خەرخۆری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان – باکوور بڵاو كردەوە.

 
مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر لەگەڵ کادیرانی پارتی کۆ بووەوە، گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کران

THURSDAY, 24 SEPTEMBER 2026 16:09:59

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی د. چنار سەعد عەبدوڵڵا و جوان ڕۆژبەیانی، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و بەرپرسی بەشەکانی مەکتەب، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرە تێکۆشەر و دڵسۆزەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام دا.

 
سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ ئاماده‌كاریی وه‌رزی زستان ڕاسپێردران

THURSDAY, 24 SEPTEMBER 2026 16:09:03

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی زستان له‌ سنووری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.

 

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی و گەلی سعوودیە دەكات

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 23:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عەرەبیی سعوودییە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و گەلی سعوودییە کرد.

 
لە کۆتایی ئەرکەکەیدا، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پەیامی پێزانینی سەرۆک بارزانی پێگەیشت

WEDNESDAY, 23 SEPTEMBER 2026 22:09:26

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری فیدڕاڵی ڕووسیا لە ھەولێر کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی‌ ھاتنی ماوەی کارکردن و ئەرکەکانی ماکسیم ڕوبن، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact