Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 APR 2025 23:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێكی باڵای حکوومەت لە لووتكه‌ی وەبەرهێنانی ئه‌بوزه‌بی بەشدار دەبێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- چواردەمین خولی لووتكه‌ی وەبەرهێنانی ئه‌بوزه‌بی ده‌ست پێ ده‌كات و نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار دەبن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 07-04-2025، لە ئه‌بوزه‌بی، پایتەختی ئیمارات 14ـەمین خولی لووتکەی وەبەرهێنان لە ژێر ناونیشانی "نەخشەڕێگای داهاتووی وەبەرهێنانی جیهانی، ئاراستەی نوێی دیمەنی وەبەرهێنانی جیهانی، بەرەو سیستەمێکی جیهانیی هاوسەنگ" ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات.

بڕیاره،‌ لووتکەکە تا 9ـی ئه‌م مانگه‌ بەردەوام دەبێت و چەندان سەرۆکی وڵات و زیاتر لە 60 وەزیر و پارێزگاری بانکی ناوەندی و 30 سەرۆکی شارەوانیی شارەکان و 1250 پانێڵیست بەشدار دەبن.

له‌ لووتکەكه‌دا، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە 180 وڵاتی جیهانەوە ئامادە دەبن. هەروەها  شاندێكی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لووتکەکەدا بەشدار دەبێت كه‌ پێك هاتووە له‌ د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و چه‌ندین وەبەرهێنەر و بازرگان.




دوایین هەواڵەکان

بڕیاردرا هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یووسف

THURSDAY, 10 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، بڕیاردرا سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی ھەولێر بەشداربن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یووسف ئەو کچەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتی گەشت و سەیراندا لەناو ئاو لە دەڤەری بارزان خنکابوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) دەکات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زلێخا محەممەد شەریف) ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عیزەت سلێمان بەگ) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) بەرپرسی لقی(۲٦)ی گوڵانی پارتی دەکات.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:46

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە ڕێوڕەسمی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک، بە ساتور هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان، هەڵگری بیروباوەڕی داعش بوو، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە ئەو کارەی ئەنجام داوە.

 
هاتووچۆ: ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گەشتیارانە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:52

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەغە بكرێت.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:40

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەدیب و نووسەر و كەسایەتیی ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب سەردانی هەولێریان كردووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact