فازڵ میرانی
ئەو ڕێوشوێنە سیاسییەی کە ڕژێمی پێشووی عێراق گرتیەبەر، پێدەچێت هەندێکی بەرانبەر توێژێکی تایبەت بووبێت، لەسەر هەموو خەڵکی جێبەجێ نەبووبێت. یەک لەوانە هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی عێراقیبوون و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و دەرکردنی کوردە فەیلییەکان بوو لە عێراق بەناوی تەبەعیە و بەشێکی دیکە تاقیکردنەوەی لایەنی ئەمنی و چەک بوو بەسەریاندا.
ئەوانە کوردە فەیلییەکان بوون و کوردە فەیلییەکان شوێنکەوتووی مەزهەبی جەعفەرین و وەکوو نەتەوە کوردن و لەڕووی فیکری و کۆمەڵایەتییەوە وەک هەر گرووپێکی مرۆیی بەسەر قوتابخانە فیکری جۆراوجۆرەکاندا دابەشبوون و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە ژێرخانی ئابووری، بەتایبەتی لە هەر دوو دەوڵەتی عێراق و ئێراندا و دواتریش لە کۆچبەرایەتیشدا هەمان ڕۆڵیان بینیەوه کە بە زۆری دەریان کردن.
سەرۆکی کۆچکردوو مستەفا بارزانی لە هەنگاوێکی گەورەدا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی حکوومەتی عێراق بۆ تاوانەکەی دژ بە فەیلییەکان، حەبیب محەمەد کەریم فەیلی کۆچکردووی کاندید کرد بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت فەیلییەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا هەن و عێراقین و لەوانە ڕەسەنترن کە گومانیان لە عێراقیبوونیان هەیە وەکوو نەتەوەی کورد وەکوو ئاماژەمان بۆ کرد لەسەر مەزهەبی جەعفەرین، ئەمە ئیلهامی هێزیان پێ دەبەخشێت نەک لاوازی، بەڵام تێڕوانینی سیاسی کە جیاوازە لەگەڵ تێڕوانینی بارزانی بەتایبەتی و ڕۆڵەکانی عێراق بەگشتی و هێزە سیاسییەکانی دەیانویست هێرشی پێشوەختەی دوژمنکارانە بکەنە سەر پێکهاتەی عێراق بە گشتی و کورد بە تایبەتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و ناسیۆنالیزمی عێراقی و دۆسیەی ڕکابەرییەکی ئاشکرا لەگەڵ ئێران بکەنەوە کە ڕژێمەکە بە هاتنی ئایەتوڵڵا ڕوحوڵڵا خومەینی گۆڕدرا و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی زۆری نزیکەی ملیۆنێک هاووڵاتی کە زۆربەیان لە کەرتی تایبەتدا کاریان دەکرد.
لەڕووی مێژوویی و سیاسییەوە و لەگەڵ ئەوەی زەروورە ڕووداوەکە دادگایی بکرێت بەپێی مەرج و تێڕوانینەکانی سەردەمی خۆی هەرکەسێک نزمترین تێگەیشتن و هۆشیاری هەبێت دەزانێت، ئەوە لەخۆیدا هەڵگیرساندنی شەڕێک بوو لە چوارچێوەی سیستەمێکدا کە بۆخۆیان حوکمیان تێدا دەکرد، ئەگینا دەستکەوتە ماددییەکان، لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان دا بەدی دەکرێت کە دەرهەق بە کوردە فەیلییەکان کراوە، کاریگەریەکی زۆری کردە سەر خودی خۆیان، جگە لە لەدەستدانی دروشمەکانی ڕژێم و تێڕوانینی گشتیی عێراقییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆیان و تەنانەت زیادبوونی ناڕەزایی ئەو دەوڵەتەشی لێکەوتەوە کە فەیلییەکانی بۆ ڕەوانە کرا.
لێرەدا ناکرێت ئەو کردەوانە فەرامۆش بکرێت کە دەرهەق بە میللەتی کورد کراوە بەگشتی وەکو زنجیرە شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و هەروەها عەرەبە شیعەکانیش ڕووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازی و دیسپلینی بوونەتەوە کە لەنێوان قۆناغەکانی دوورخستنەوە و جارێکی تر بێبەشکردنیان لە هەموو مافێکی ژیان، ئەمەش گوزارشت لە هەبوونی سیستەمێکی دەسەڵاتداری تاکلایەنانە و ئایدیۆلۆژیای تاکڕەوانە دەکات.
لەڕووی مێژووییەوە ئەم پرۆسەیە لە زۆربەی ڕژێمەکاندا هاوشێوەن، بەڵام هەموو دەرئەنجامەکانی ڕژێم دەگۆڕێت بۆ ڕژێمێکی تاوانبار، کارەساتێکە بۆ خۆی کە بخوازرێت پرۆسەی چاکسازی تێدا بکرێت و زاڵ بیت بەسەریدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
فەیلییەکان باجێکی قورسیان داوە بەهۆی سیاسەتی نادروستی ڕژێم کە ستانداردێکی بۆ هاووڵاتیبوون پەیڕەو کرد، بڕیارەکانی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشی لەگەڵ یاسادانان یەکسان کرد و لەم ڕووەوە دەسەڵاتی دا بە وەزیری ناوخۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناسنامەی هەر هاووڵاتییەک کە گومانی دڵسۆزی هەبێت بۆ شۆڕش (واتە شۆڕشی 17- 30 تەمووزی 1968) هەروەها بۆ پێوەرە ئەمنییەکان دەزگا ئەمنییەکان بە سروش بەخش دادەنرێت کە هاووڵاتی بێتاوانە لەو گومانەی پێی دەبردرێت تا دەزگا ئەمنییەکان پێچەوانەکەی دەسەلمێنن.
هەزاران فەیلی لە هەردوو ڕەگەز و تەمەنی جیاوازدا بەبێ بەڵگەی بێلایەن و لەسەر بنەمای بانگەشەی ئەمنی بێ بەرگریکردن لە خۆیان لەسێدارە دران و هەزارانی دیکەشیان بەبێ تاوان و لە هەلومەرجێکی سەختدا بەرەو سنوورە نێودەوڵەتییەکان ڕاپێچکراون و لەوەش خراپتر ئەوەیە کە هەزاران فەیلی خاوەن پسپۆڕی زانستی پێشکەوتوو بوون بە بڕیارێکی نادروستەوە بەفیڕۆدراون بەبێ هیچ کۆڵەگەیەکی یاسایی و مەرجی دروست.
تاوانباران دەرهەق بە فەیلییەکان مۆدێلێکیان داهێناوە بۆ قوربانییەکانیان کە باجی بیروباوەڕێکی ئایینی ڕێگەپێدراو و پەیوەست بە شکۆدارترین ماڵ لە پەیامی ئیسلامی و ناسیۆنالیزمێکی ڕەسەن بە هەموو مانایەکەوە، دەدات، کە ئەویش ناسیۆنالیزمی کوردییە و ئەو ڕێوشوێنە، ئەگەر ئاماژە بە شتێک بکات ئاماژەیە بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانی پێش ئیسلام بۆ گەیشتن بە عەقڵی فەرمانڕەوا، کە لە سەرکێشییەکی خۆیدا ویستوویەتی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتیی پاک بخوڵقێنێت بەگوێرەی تێگەیشتنی خۆی بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لەڕووی نەتەوەیی و ئایینییەوە جیاوازن لێی لاببات، بەڵام تەنانەت ئەوانەی لەگەڵیدا بەشداربوون لە ناسیۆنالیزم و مەزهەبەکەی لەو چەوساندنەوەیە ڕزگاری نەبوو لەژێر ئەو پێوەرانەی كه هەر کاتێک پێویستی بە چەوساندنەوە هەبوو سزا بدات.
لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی لابردنی فەیلییەکان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، چونکە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ عێراق و بەشێک لە موڵکەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە، بەڵام خوێن و ستەم بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە و بۆ ئەوەی ئەو کارەساتە دووبارە نەبێتەوە دەبێت فەرمانڕەوای ژیر، پەند لە ڕژێمی پێشوو وەربگرێت.
بهرپرسی دهستهی كارگێریی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان