Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 APR 2025 23:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە ڕاگەیاندراوێكدا زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمیدا، زانیاریی نوێ لەبارەی بردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دۆسیەی ناوبژیوانیی دژی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد - GEMBBL)، زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 6/4/2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانیی دژی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد - GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024دا کە تێیدا دادگاکە بڕیاری دا حکوومەت بەشێوەیەکی ڕەوا PSCی بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد)ی لە دژی حکوومەت ڕەت کردەوە."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕوونیشی كردووەتەوە، لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد کە تێیدا بڕیاری دا، کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد) بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905.29 دۆلاری ئەمریكی بە حكوومەت بدات، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەكە."




دوایین هەواڵەکان

بڕیاردرا هەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یووسف

THURSDAY, 10 APRIL 2025 23:04:00

ھەولێر-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، بڕیاردرا سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی ھەولێر بەشداربن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یووسف ئەو کچەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کاتی گەشت و سەیراندا لەناو ئاو لە دەڤەری بارزان خنکابوو.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) دەکات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 21:04:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زلێخا محەممەد شەریف) ھاوژینی خوالێخۆشبوو (عیزەت سلێمان بەگ) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کرمانج عیزەت بەگ) بەرپرسی لقی(۲٦)ی گوڵانی پارتی دەکات.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:46

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە ڕێوڕەسمی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک، بە ساتور هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان، هەڵگری بیروباوەڕی داعش بوو، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکە ئەو کارەی ئەنجام داوە.

 
هاتووچۆ: ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گەشتیارانە

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:52

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری دا لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكاندا هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكان قەدەغە بكرێت.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات

THURSDAY, 10 APRIL 2025 20:04:40

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەدیب و نووسەر و كەسایەتیی ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب سەردانی هەولێریان كردووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact